مانیونایتد 100 ملیۆنی بە فاتی داوە

مانیونایتد 100 ملیۆنی بە فاتی داوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای ئەوەی چەند رۆژێك لەمەوبەر هەواڵی پێشكەش كردنی گرێبەستێك بە بری 100 ملیۆن یۆرۆ لە یانەیەكی گەورەی ئەوروپا بۆ ئانسۆ فاتی بڵاوكرایەوە، میدیاكانی كەتەلۆنیا ناوی یانەكەیان ئاشكرا كرد.
رۆژنامەی (سپۆرت)ی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنە لە هەواڵێكدا ئاشكرای كردوە ئەو یانەیەی ئەو گرێبەستەی پێشكەش كردوە یانەی مانچێستەر یونایتدە، بەگوێرەی هەواڵەكە خۆرخی میندێز گرێبەستەكەی لە شەیتانە سوورەكان بۆ كارگێڕی بەرشە هێناوەو ئەوانیش یەكسەر بە بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەكەیان راگەیاندوەو ئەویش فرۆشتنی یاریزانە لاوەكەی رەت كردۆتەوەو بە هێڵی سووری ناوبردوە.
جێی ئاماژەیە، ئانسۆ فاتی تەمەن 18 ساڵ لەم وەرزە ئاستێكی سەرنج راكێشی لەگەڵ بەرشەلۆنە پێشكەش كردوە یانە كەتەلۆنییەكەش وەك داهاتوێكی یانەكە سەیری دەكات و نایەوێ بیفرۆشێت.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو