مانی وەڵامی گواردیۆلای دایەوە

مانی وەڵامی گواردیۆلای دایەوە

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: دوای ئەوەی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەرسیتی لە لێدوانێكیدا سادیۆ مانی بە نمایشكەر تاوانبار كرد بۆ ئەوەی لێدانی سزا وەربگرێت، یاریزانە سەنیگالییەكەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە تازەترین لێدوانیدا وەڵامی گواردیۆلای داوەتەوەو گووتی" نە لە یاری ئەستونڤێلا و نە لە یارییەكانی دیكەش نمایشم نەكردوە بۆ ئەوەی لێدانی سزا وەربگرم، قسەكەی ئەو زیرەكانەیە و لە كاتیێكی هەستیارە بەر لە یاری ئێمە بەرامبەر ئەوان لە پاڵەوانێتی پرێمەرلیگ، مەبەستیش ئەوەیە من و ناوبژیوانیش بكەوینە ژێر فشاری ئەو قسانە، بەڵام با هەموو بزانن كە من هەر بە شێوازی خۆم یاری دەكەم, كەوتنە خوارەوە بەشێكە لە یاری تۆپی پێ، گەر بشزانم بەوە لێدانی سزا وەردەگرم، وا دەكەم بەڵام ئەوە نەبووە، یۆرگین كلۆپی ڕاهێنەرم ڕاستییەكەی گوت كاتێك ڕایگەیاند كە مانی خۆی بە ئەنقەست نەخستوەتە خوارەوە تا پەناڵتی وەربگرێت".

بیروڕا

زۆرترین بینراو