ماوەی دە ساڵە 6500 كرێكاری ئاسیا لە قەتەر گیانیان لەدەستداوە

ماوەی دە ساڵە 6500 كرێكاری ئاسیا لە قەتەر گیانیان لەدەستداوە

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، لەنێوان ساڵانی 2010 بۆ 2020 لە قەتەر 6500 (شەش هەزار و پێنجسەد) كرێكاری كۆچبەری ئاسیا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەوەی لە 2010دا مافی میوانداریكردنی جامی جیهانی 2022 بە وڵاتی قەتەر درا.
بەپێی راپۆرتەكە، هۆكاری مردنی ئەو كرێكارە كۆچبەرانە كەوتنە خوارەوەیانە لە باڵەخانە هەورەبڕەكان، خنكاندن و مردنی ئاسایی بووە.
ئەو رۆژنامەیە باسی لەوەشكردوە، پزیشكی دادوەری لە قەتەر زانیاری ورد لەبارەی حاڵەكاتی گیان لەدەستدان ناخاتەڕوو، بەڵام پێدەچێت زۆربەی مردنەكان سرووشتی بن وەك جەڵتەی دڵ و هەوكردنی سیەكان.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، ژمارەی كرێكارە كۆچبەراكان لە قەتەر 2000000 (دوو ملیۆن) كەسە كە لە 95% كۆی گشتی كرێكارەكانی ئەو وڵاتە پێكدەهێنن و 36000 (سی و شەش) هەزار كرێكاریش تایبەت كراون بە كاركردن لە یاریگەو ئەو شوێنانەی تایبەتن بە مۆندیال. 
هاوكات حكومەتی قەتەر لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، رێژەی مردن لە كۆمەڵگەی قەتەر یەكسانە بە قەبارەی دانیشتوانی و هەموو هاوڵاتیەك و كۆچبەرێكیش لە رووی چاودێری تەندروستییەوە یەكسانن، هیچ جیاوازیەك لە نێوانییان ناكرێت.
لە مانگی (ئەیلول)ی ساڵی رابردوو رێكخراوی هیومان راتیس وۆچ، قەتەری تۆمەتباركرد بە پێشێلكردنی مافی سەدان كرێكار و ئاشكرایكرد، جیاوازیەك هەیە لە نێوان بەڵێنەكانی قەتەر بۆ چاكسازی و ئەوەی لە راستییدا دەبینرێت. 
ئەو كرێكارە كۆچبەرانەی لە دەوحە كار دەكەن لە وڵاتانی هیندستان، بەنگلادش، نیپاڵ، پاكستان و سریلانكا چوونەتە ئەو وڵاتەوە، بڕیاریشە جامی جیهانی فیفا بۆ یەكەمجار لە وڵاتێكی عەربی و رۆژهەلاتی ناوەڕاست ئەنجام بدرێت، بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە لە وڵاتەكە لە مانگەكانی (تشرینی دووەم) و (كانونی یەكەم)ی 2022دا بەڕێوەدەچێت.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو