ماڕكا: ناوبژیوان زوڵمی لە بەرشە كرد

ماڕكا: ناوبژیوان زوڵمی لە بەرشە كرد

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: رۆژنامەی ماركای ئیسپانی كە نزیكە لە ریال مەدرید پێیوایە ناوبژیوان لە یارییەكەی سێلتاڤیگۆ زوڵمی لە بەرشەلۆنە كردووە.
ئۆلیڤەر ئەندۆخار، پسۆری بڕیارەكانی ناوبژیوان لە رۆژنامەی ماڕكا لەبارەی ئەو فاوڵەی لە خولەكی 89 بۆ رافینها لە دژی پیكێ هەژماركرا دەڵێت“ فاوڵەكە دروست نەبوو، پیكێ هیچ هەڵەیەكی نەكرد و بە هیچ شێوەیەك جەستەی بەر رافینها نەكەوت، بەڵكو تەنیا پیكێ هەوڵیدا تۆپەكە وەربگرێت‌.
لە دوایین خولەكەكان ئاسپاس بە سوودوەرگرتن لەو فاوڵە گۆڵی بەرامبەربوونی بۆ سێلتاڤیگۆ كرد و بەم هۆیەوە بەرشەلۆنە دوو خاڵی گرنگی لەدەست دا.

زۆرترین بینراو