ماڵی هاوڵاتییەك لە گوندی دۆڵانە سووتا

ماڵی هاوڵاتییەك لە گوندی دۆڵانە سووتا

یونس ئەمین-سمیلان: شەوی رابردوو 8-2-2020 بەهۆی شۆرتی كارەبا، ئاگر لەماڵی هاووڵاتییەكی گوندی دۆڵانە كەوتەوەو زیانی زۆری ماددەی بەركەووت.
مقەدەم بەیار باڵەكی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت " شەوی ڕابردوو ئاگر لەماڵی هاووڵاتی (محەمەد رەزاق) دانیشتووی گوندی دۆڵانە سەربە ناحیەی سمیلان كەوتەوە، وێڕای زیانی ماددی ئافرەتی ماڵەكەش بە سوكی زامداربوو".
گووتیشی " دەست بەجێ‌ تیمی بنكەی بەرگری شارستانی سمیلان، گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، بەهاوكاری پۆلیسی ناوچەكە ئاگرەكەیان كۆنتڕۆل كرد، بەپێی لێكۆڵینەوەكانمان ئاگركەوتنەوەكە بەهۆی شۆرتی كارەبایەوە بووە.

زۆرترین بینراو