مباپێ بە هاتریكەكەی پێرێزی خستە گفتوگۆ

مباپێ بە هاتریكەكەی پێرێزی خستە گفتوگۆ

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: بۆ جارێكیتر مباپێ سەرنجی پێرێزی سەرۆكی ریال مەدریدی بۆ لای خۆی راكێشا كاتێ لە دوایین یاری گەڕی سێیەمی یارییەكانی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ تیپەكەی هاتریكی لە خولەكەكانی 61. 79, 83 تۆماركرد, لەو یارییەی مباپێ وەك جێگرەوە بەشداریی پێ كرا و پاریسیەكان لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان بە ئەنجامی 5-0 شكستیان بە یانەی بروج هێنا.
بە گوێرەی ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا بە تایبەتی AS نووسیوەتی لە نامەیەكدا لە واتساپ پیرێز بە نامە بۆ كاربەدەستانی یانەی شاهانەی ناردووەو دەڵێ" ئاگاداری ئاستەبەرزەكەی مباپێن و دیوتانە؟, تەنیا لە گێمی دووەم لە ماوەی 16 خولەك هاتریكی لەو تیپە تۆماركرد كە پێش دوو هەفتە لەنێو بێرنابیۆ تەنگی بە ئێمە هەڵچنی بوو, بۆیە مەبەستمە گرێبەست كردن لەگەڵ مباپێ بە دڵی هاندەران دەبێت و وا دەكات بەپێوە بیانوەستێنێت و یانەكەش تا دە ساڵی تر لە لوتكە دەهێڵێتەوە".
كیلیان مباپێی تەمەن 20 ساڵ یەكێكە لەو سوپەرستارانەی لە بازاڕی گواستنەوەكانی ئەم ساڵانەی دواییدا بەردەوام ناوی بە ڕیاڵەوە دەبیسترا، دواترینیشیان گواستنەوەكانی هاوینی ڕابردوو بوو، بەڵام هاندەرانی مەدرید جارێكی چاوەڕوانییەكانیان بەبێ ئاكامی كۆتایی پێهێنا, بۆیە ئەمجارە ریال نیازی وایە دوو یاریزان بكاتە قوربانی بۆ بەدەستهێنانی مباپێ ئەوانیش بێڵ و خامێس.

زۆرترین بینراو