محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵبژێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌رك و كاری نوێیدا.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییه‌كه‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود كرد و جه‌ختی له‌ یه‌كڕیزی و ته‌بایی و کاری پێکه‌وه‌ییی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.

زۆرترین بینراو