محەمەدی حاجی مەحموود: پێكهێنانی حكوومەت لە پۆستی پارێزگاری كەركووك گرنگترە

محەمەدی حاجی مەحموود: پێكهێنانی حكوومەت لە پۆستی پارێزگاری كەركووك گرنگترە

ئا/ ڕائیب شێروانی: سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگترە لە وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركووك، چونكە دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك لەم كاتەدا هیچ لەدۆخەكە ناگۆڕێت.
محەمەدی حاجی مەحموود، سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست بە رادیۆی (دەنگی ئەمریكا)ی راگەیاندووە، رێككەوتنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەرژەوەندیی خۆیان و گەلی كوردستانە، ئەگەر رێك نەكەون رەنگە كوردستان تووشی كارەسات و ناخۆشی بێ".
محەمەدی حاجی مەحموود پێی وایە پۆستی پارێزگاری كەركووك ”ئەوەندە گرنگ نییە“، كە بارودۆخی كوردستانی لەسەر تێك بدرێت، چونكە ”دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك لەم كاتەدا هیچ لەدۆخەكە ناگۆڕێت، لەبەر ئەوەی پێم وانیە هێزێكی سەربازیی عێراقی گوێرایەڵی پارێزگارێكی كورد بێت لەكەركووك“.
سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست لەبارەی گەڕانەوەی كەركووك بۆ ژێر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان مەحاڵە و بۆ گەڕانەوەشی دەبێت رووداوێكی گەورە ڕووبدات هەروەك چۆن لە 2003 ڕژێمی بەعس ڕووخا یا شەڕی داعش ڕووی دا“.
محەمەدی حاجی مەحموود، رێككەوتنی هەولێر و بەغدا بە تاكە چارەسەر بۆ بارودۆخی كەركووك دەزانێت و رایگەیاندووە، رێككەوتنی پارتی و یەكێتیش ”70%ی كێشەكان چارەسەر دەكات بەڵام ڕێكنەكەوتنیان لە 70%ی كێشەكان زیاد دەكات“.
كاكە حەمە جەختی لەوە كردووەتەوە، كە ناكرێت لەسەر پارێزگارێك كێشە دروست بكەن، بۆ من گرنگ نییە پارێزگاری كەركووك دابنرێت یا نا، گرنگ ئەوەیە حكوومەت پێكبهێنن، كورد ئێستا پێویستی بە ڕێكخستنی نێو ماڵی خۆیەتی".
سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست هۆشداریی داوە لەوەی كورد ئەوەی هەیەتی لە دەستی بدات، بەهۆی ئەوەی ”دەنگێكی ناساز“ لە كوردستان باس لە دوو ئیدارەیی دەكات".

زۆرترین بینراو