ملیارد دینارەكەی بەغدا هێشتا نەگەیشتووە

ملیارد دینارەكەی بەغدا هێشتا نەگەیشتووە

زاری كرمانجی- سۆران: چەند مانگ بەر لە ئێستا حكوومەتی بەغدا بڕیاریدا بڕی یەك ملیارد دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سۆران خەرج بكات، تا ئێستا پارە نەگەیشتووە، و قائیمقامی سۆرانیش دەڵێت "پارەكە بۆ تەواو كردنی جۆتسائیدی سۆران- رواندز تەرخانكراوە".
كرمانج عیزەت قائیمقامی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت " حكوومەتی عێراق بڕیاری لەسەر ئەوە داوە، كە ملیارێك دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی دەڤەری سۆران تەرخان بكرێت، بۆ ئەم مەبەستە ئەو پارەیە بۆ تەواوكردنی بەشی دووەمی پڕۆژەی دووسایدی رواندز -سۆران پێشنیار كراوە، بە تەواوی پێداویستی هونەرییەكانی كە حكوومەتی بەغدا داوای كرد بوو بۆمان ئامادە كرد و ڕەوانە كراوە". گووتیشی " لە چاوەڕوانی وەڵام و رەزامەندی حكوومەتی بەغدا داین، بۆ رەوانەكردنی پارەكە بۆ ئەوەی دەست بە پڕۆژەكە بكرێت".

زۆرترین بینراو