ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ تەواو كردنی پڕۆژەی دووسایدی (رواندز –سۆران) پێشنیار دەكرێت

ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ تەواو كردنی پڕۆژەی دووسایدی (رواندز –سۆران) پێشنیار دەكرێت

زاری كرمانجی-سۆران: قائیمقامی سۆران ئاشكرای دەكات" ئەم ملیار دینارەی بڕیارە لە بەغداوە بۆ دەڤەری سۆران تەرخان بكرێت، پێشنیار كراوە بۆ تەواو كردنی بەشی دووەمی پڕۆژەی دووسایدی رواندز -سۆران بێت.
كرمانج عیزەت قائیمقامی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " حكوومەتی عێراق بڕیاری لەسەر ئەوە داوە، كە ملیارێك دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی دەڤەری سۆران تەرخان بكرێت، بۆ ئەم مەبەستە ئەو پارەیە بۆ تەواو كردنی بەشی دووەمی پڕۆژەی دووسایدی رواندز -سۆران پێشنیار كراوە، بە تەواوی پێداویستی هونەری كە حكومەتی بەغدا داوای كرد بوو بۆمان ئامادە كرد و ڕەوانە كراوە".
ئاماژەشی بەوەدا " لە چاوەڕوانی وەڵام و رەزامەندی حكوومەتی بەغدا داین، بۆ رەوانەكردنی پارەكە بۆ ئەوەی دەست بە پڕۆژەكە بكرێت.

زۆرترین بینراو