منداڵێك لە گەلی سەكران خنكا

منداڵێك لە گەلی سەكران خنكا

منداڵێكی خەڵكی قەزای چەمچەماڵ بەمەبەستی گەشت روویان لەگەلی سەكران لە دەڤەری باڵەكایەتی كردبوو كەوتە رووبارو خنكا.
عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 14-6-2019 ئاگاداركراینەوە، كە خێزانێكی خەڵكی قەزای چەمچەمال بۆ گەشت و سەیران، روویان كردبووە گەرووی سەكرانی سەر بە قەزای چۆمان، بەداخەوە منداڵێكی تەمەن چوار ساڵەیان ڕەگەزی نێر، كەوتۆتە ناو روبارێكی سنوورەكەو بەهۆیەوە خنكاو و لەگەڵ شەپۆلەكانی ئاو رۆیشتووە".
ئاماژەشی بەوەدا "تیمەكانی بەرگری شارستانی روویان كردۆتە شوێنەكە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەو بە هاناوەچوونی خێزانەكە.

 

 

 

زۆرترین بینراو