منداڵە دۆزراوەكەی سۆران درا بەكەسێك

منداڵە دۆزراوەكەی سۆران درا بەكەسێك

محەمەد ئامۆكەیی-سۆران: هەفتەی رابردوو لە ناحیەی دیانای سەر بەقەزای سۆران، منداڵێكی یەك هەفتەی لە یەكێك لە گەڕەكانی ناحیەكە دۆزرایەوە دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە، بە رێگەی یاساوە درا بەدایك و باوكێك.
رێزان محەمەد باڵەك، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایكبوونی ئافرەتانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند "ئەو منداڵە دۆزراوەی هەفتەی رابردوو گەیێنرایە نەخۆشخانەكەمان دوای پشكنین و چاودێری دیاربوو منداڵەكە هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبوو لە بەشی چاودێری دایكان و منداڵان لە ژێر چاودێری دابوو.
رێزان ئاماژەی بەوەشكرد" چەند كەسێك داوای ئەو منداڵەیانكردبوو لە رێگەی دادگاوە، بۆیە ئەو منداڵە رۆژی پێنج شەمە درا بە دوو هاوسەر كە هیچ منداڵێكیان نەبوو.

زۆرترین بینراو