منداڵ و کاریگەر خراپەکانی هاندەزیرەکەکان

ئەسما ئەبوبەكر
توێژەری كۆمەڵایەتی
لەسەدەیی ٢١ دوایی پێشکەوتنی کۆمەڵگا و شارستانیەت تەکنەلۆژیا بوو بە یەکێک لە کایە سەرەکییەکانی کۆمەڵگا کە مرۆڤایەتی بە شێوەیەکی گشتی سەرقالی بوو بەتایبەتی دوایی سەرهەڵدانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان کە هەریەکە لە(فەیسبووک، انستاگرام،ڤایبەر، یوتیوب،تیکتۆک..........هتر) کە ئەمە کاریگەریی باش و خراپی هەبوو لەسەر نزیک بوونەوە دروستکردنی هاورییەتی نوێ کە برێک جار دەبێتە هۆیی کێشەیی کۆمەلایەتی لە نێو کۆمەڵگایی کوردیی ، سەرەتا بەکارهێنانی لە ناو گەنجان بەر بڵاو بوو بەڵام لە ئێستا دا بەکەرهێنەرانی ئەم تۆڕانە روو لە زیادبوون کردوە کە جگە لە گەنجان لەلایان کەسانی بە تەمەن و مناڵانیش بەکاردەهێنرێت ،بە تایبەت مندالان کە زەرە مەندیی یەکەمن ئەمەش بۆخۆیی کاریگەریی خراپی لەسەر هزر و هەلسوکەوتیی ئەو منداڵە دروست دەکا لەبەر ئەوەیی ئەو ئەتوانی جیهانێکی بچوکراوە لە ناو ئەو هاندەیی دەستیی ببینێ کاریگەریی لەسەر زیاد بوونی داواکارییەکانیان بەبێ رەچاو کردنی باریی دارایی خێزانەکەیی و دووبارە کردنەوەیی ئەوو هەلسوکەوتانەی کە لە ڤیدۆییەکان بەرچاویی ئەکەوێ کە لەوانەیە ببێتە هۆیی زیانی جەستەیی و دەرونی بە دوو بارەکردنەوەیی ئەوشتانەیی بەرچاویان دەکەویی، بەتایبەتی ئاستی گەشەیی ئەقلی کە مندالان لە تەمەنی زوو گاریگەریی راستەوخۆ خراپ دروست دەکا وەک (ئۆتیزم، بیرکۆلیی ،شەرمنی ،تێکەل نەبوون لەگەڵ مندالانی تر و گۆشەگیر ، خەمۆکی) ئەمانەی باسمان کرد هەموو دەرهاویشتەیی خراپن کە دەبێتە هۆیی زیان گەیاندن بە منداڵ ,هەموو ئەوانەش لەلایان دایک باوکان ئەنجام دەدرێ بەشێوەیەکی تر بیڵن دایک و باوکان دەستێکی بالایان هەیە لە زیان گەیاندن بە رۆڵەکانیان،لەبەر سەرقال بونیان بە ئیش و کار ماڵەوەو دەرەوە یاخود بۆ بێدەنگ کردنیان لە کاتی گریان هاندە زیرەکەکان ئەخەنە بەر دەستیان بە چەندها کاتژمێر ئەمەش ئەبێتە هۆیی زیانێکی زۆر گەورە هەم بۆ مناڵەکە هەم خودیی خێزانەکە وە دواتر زۆر بە ئەستم ئەتوانن چارەسەریی دۆخەکە بکەن.
چۆن بتوانین منداڵەکانمان بپارێزین لەو دەرهاویشتە خراپانە ؟ دایکان و باوکان پێویستە کاتیی تەواو ببەخشن بە گرنگی دان بە ڕۆڵەکانیان وە هەتا لەتوانایان دایە هاندەزیرەکەکان دوور بخەنەوە لەبەر دەستیان و هەول بدەن کاتیی زیاتر لەگەل مندالانی تر بەسەربەرێ وە لەکاتی گریان هەول بدەن بە پێ توانا پێویستی بەر دەست بخەن نەک بێدەنگ کردنیا بە پێدانی هاندیی زیرەک.
بۆئەوەیی منداڵەکانتان گاریگەریی زۆرخراپی هاندەزیرەکەکان لەسەر نەبێ ئاڵودە نەبێ پێویستە کاتیی دیاری بکەن بە پێدان و وەرگرتنەوە ،وە دانانی سانسۆر لەسەر ئەو بەرنامە و ئاپانەیی بەکاریی دەهێنی تاکو بە زوترین کات بتوانن رێگریی بکەن لە کاریگەریی کە رۆلەکانیان زیانمەند دەبن پێی .