مه‌تین بارزانی: هه‌ندێ كه‌ناڵی میدیایی نابه‌رپرس ده‌ده‌مه‌ ده‌دگا

مه‌تین بارزانی: هه‌ندێ كه‌ناڵی میدیایی نابه‌رپرس ده‌ده‌مه‌ ده‌دگا


محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی: لە هەژماری تایبەتی خۆی مەتین بارزانی لەسەر رووداویی تەقەکردنەکەی دوێنێ رونکردنەوەیەکی بڵاوکردووە و ئەمەشە دەقی روونکردنەوەکەیە.
له‌ كاتی ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ ڕێستوڕانتێكی هه‌ولێر، من و چه‌ند هاوڕێیه‌كیش وه‌ك ده‌یان هاووڵاتیی تر بۆ خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ له‌وێ بووین، سوپاس بۆ خوا كه‌ هه‌موومان سه‌لامه‌ت بووین و به‌رنه‌كه‌وتین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ كه‌سی تر به‌ركه‌وتن و بوونه‌ قوربانی.

دیاره‌ هه‌ندێ كه‌ناڵی نابه‌رپرسی ڕاگه‌یاندن، هه‌بوونی منیان له‌وێ قۆستۆته‌وه‌ و بۆ مه‌رامی تر هه‌واڵی بێبنه‌مایان له‌سه‌ر نووسیوه‌. لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نم كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌م و داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه‌ تۆمار ده‌كه‌م.

زۆرترین بینراو