
مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی به‌غدا بڵاوكرده‌وه
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی به‌غدا بڵاوكرده‌وه و داوای له‌حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق كرد، رێكاری كرداری بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی نێرده دیپلۆماسییه‌كان بگرێته‌به‌ر.
مه‌سرور بارزانی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند، به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وان دوچاری مه‌ترسی گه‌وره ده‌بنه‌وه له عێراق، له‌كاتێكدا بۆ جه‌نگی دژ به تیرۆر و دوباره بونیادنانه‌وه‌ی عێراق لێره‌ن.
گووتیشی، "داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌م رێكاری كرداری به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی سه‌لامه‌تی نێرده دیپلۆماسیه‌كان بگرێته‌به‌ر، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه رابگیرێن".
شەوی رابردو، سێ موشه‌ك ئاراسته‌ی به‌غدا كران، دو موشه‌كیان له‌ناوچه‌ی سه‌وز و موشه‌كێكیشیان له‌ناوچه‌ی حارسیه كه‌وته خواره‌وه، زیان به چوار ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان گه‌یشت.