مه‌سروور بارزانی: سەردانی سلێمانی دەکەین

مه‌سروور بارزانی: سەردانی سلێمانی دەکەین

مەسروور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەت، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەوڵ دەدەین پێش وادەی یاسایی، لیستی کابینەی نوێ پێشکەش بە پەڕلەمان بکەین.

راشیگەیاند: "پۆستەکان یەکلا کراونەتەوە و تەنیا سی ڤی کاندیدەکان وەردەگرن و گفتوگۆی لەسەر دەکەن".

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ئەو لایەنانە بەشدارن لە حکوومەت، کاندیدەکانیان ئەو بنەمایانەیان تێدا بێت کە بتوانن ببن بە وەزیر.

لەبارەی سەردانی لایەنەکان، مەسرور بارزانی رایگەیاند: "لە دوو رۆژی داهاتوو، سەردانی سلێمانی دەکەین و لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبینەوە"

زۆرترین بینراو