موشكەكە زیانی گیانی نەبووە

موشكەكە زیانی گیانی نەبووە


زاری كرمانجی: ئەمشەو موشەكێك ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كرا و لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەكان كە لە میدیا عێراقی و جیهانییەكانەوە بڵاو كراوەتەووە، "ئەو موشكەی ئەمشەو لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتووتۆتە خوارەوە زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە".
دوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەكانی عێراق گەیشتونەتە شوێنەكە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.
ئەمە رووداوی ئەوە دێت كە بارگژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران گەشەی كردووە و هێزەكانی ئەمریكی مەترسی ئەوەیان هەیە كە هێزەكانیان لە عێراق بكرێنە ئامانجی ئەو ملیشایانەی كە سەربە ئێرانن.
هەفتەی رابردوو كۆنسوڵگەری ئەمریكا لە بەغدا، هۆشداری دایە هاوڵاتییە ئەمریكییەكان كە لە عێراقن، بە پەلە ئەم وەڵاتە بەجێ بڵێن.

زۆرترین بینراو