مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مەترسی لەسەر نییە

مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مەترسی لەسەر نییە

زاری كرمانجی - بەغدا : د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری نەرێنی بەسەر ئابووری عێراق هەبووە، بەڵام بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە کە دەتوانێت بۆ ماوەی چەند مانگێکی دیکەش مووچەی عێراق دابین بکات، واتە مووچەی پارێزگاکانی عێراق دابین بکرێ، ئەوا مووچەی هەرێمی کوردستانیش دابین دەکرێ و مەترسی لەسەر نییە.

پێشتر شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر فراكسیۆنی پارتی بە ماڵپەڕی زاری كرمانجی راگەیاند بوو:" هیچ مەترسییەك لەسەر بودجەی كوردستان نییە و بەغدا مانگانە ئەو بودجەی كە تا ئێستا رەوانەی كردووە رەوانە دەكات و هیچ كێشەیەك نییە و بەو میكانیزمە بەردەوام دەبێت تا بودجەی 2020 پەسەند دەكرێت".

بەپێی یاسای بوودجەی ساڵی 2019ی عێراق حکوومەتی عێراق مانگانە بڕی ٤٥٣ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و ئەمیساڵیش بەهۆی پەسەند نەکردنی بوودجە کار بە بوودجەی ساڵی رابردوو دەكرێت".

زۆرترین بینراو