مووچەی كارمەندانی پاككەرەوە كەم كرایەوە

مووچەی كارمەندانی پاككەرەوە كەم كرایەوە

ئامادەكردن عەبدوڵڵا ماویلی

بڕیاری كەمكردنەوەی موچەی كارمەندانی پاككەرەوە سەر بەكۆمپانیای باغی پڕگوڵ لە نەخۆشخانەكانی ئاشتی و لە دایكبوون و مندڵانی سۆران و نەخۆشخانەكانی ڕواندز و خەلیفان نیگەرانی زۆری بەدوایی خۆیدا هێناوە.
لە بەدواداچوونێكی زاری كرمانجی دا لەسەر سكاڵا و داواكاری كارمەندانی پاككەرەوە پەیوەندی بە نزار قادر سەرپەرشتیاری كۆمپانیای باغی پڕگوڵ مان كرد و بۆ زاری كرمانجی گووتی:" بەگشتی 194 كارمەندمان هەنە لە دوێنێ وە ئاگادار كراینەوە لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕێگەی پارێزگاری هەولێر بە تەندەری نوێ لەسەر سێسەد هەزار دینار ڕێكەوتوون.
ئەوەشی گوت:" تا مانگی پێنج، سێسەد و دوو هەزار و پێنج سەد دینار دەدرا بە كارمەندانی پاك كەرەوە، بەڵام لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا، بڕیاری كەم كردنەوەی موچە دراوە.
هەر لەسەر پرسی موچە جەمال عەبدوڵڵا، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند" بڕیاری كەمكردنەوەی موچەی كارمەندانی پاككەرەوە، لە لایەن وەزارەتی داراییەوە دەرچووە، لەمەودوا واتە موچەی كارمەندانی پاككەرەوە لە سێسەد و سی و دوو هەزار و پێنج سەد دینار دەبێت بە دوو سەد و هەشتا و پێنج هەزار، كە موچەی ئێستایان بەپێ گرێبەستی نوێ سێسەد هەزار دینارە پازدە هەزاریش بۆ دەستەبەری كۆمەڵایەتیە واتە بە ڕێژەی سەدا پێنج بۆخانەنشینیان پاشەكەوت دەكرێن، هەوڵدەدەین لەگەڵ پارێزگاری هەولێر كار بۆ گەڕانەوەی مافی كرێكاران بكەین".

زۆرترین بینراو