مووچەی ناوبژیوانانی تۆپی پێی ئەوروپا

مووچەی ناوبژیوانانی تۆپی پێی ئەوروپا

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: لای هەمووان مووچەو بڕی گرێبەستی یاریزانان و راهێنەران ئاشكرایە واتە لەو كاتەی گرێبەستەكەی واژوو دەكرێت یاخوود یانەكە لە ماڵپەری خۆی زانیاری تەواو لەسەری بڵاو دەكاتەوە، بەڵام ئەوەی ڕوون نیە لای هەوادارانی وەرزشی موچە و بڕی ئەو پارەیە كە بۆ یارییەك ناوبژیوانان وەری دەگرن.
ناوبژیوانانی پرێمەرلیگ بەسەر چەند بەشێك دابەشكراون واتە بە پێی پیشەگەرییان مووچە و بڕی پارەكەیان بۆ دیاریی كراوە, ئەو ناوبژیوانانەی كە تازەن و كاری ناوبژیوانی لە پلەكانی شەش و پێنج و پلەكانی تر دەكەن، هەر ناوبژیوانێك 25 دۆلار بۆ 51 دۆلار وەردەگرێت، ئەو ناوبژیوانەی نزیكەی پیشەگەرەو توانای بەڕێوەبردنی یارییەكانی پلە سێ و دووەكانی خولی ئینگلیزی هەیە، ئەوا لە فیدراسۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا 103 دۆلار وەردەگرێت، لەگەڵ پارەی گەشت و خەرجیەكانی یارییەكە, ناوبژیوانانی چامپیۆنشیپ واتە تەنیا یەك پلە لە دوای نایاب، ئەوا مووچەی تایبەتیان بۆ دەبڕێتەوە بۆ ماوەی ساڵەكە بەڵام لە هیچ شوێنێك بە تەواوی پارەكە نە نوسراوە، لەگەڵ پێدانی پاداشت بۆ هەر یارییەك بە بڕی 775 دۆلار, ناوبژیوانانی پرێمەرلیگ زۆرترین مووچە و پاداشت لە خولەكە وەردەگرن كە مووچەی 45883 بۆ 54285 دۆلار لەگەڵ پاداشت بۆ هەر یارییەك بە بڕی 1486 دۆلار، واتە بە تەواوی وەرزی تەنیا پرێمەرلیگ هەر ناوبژیوانێك بڕی 90475 دۆلار وەردەگرێ.
لە خولەكانی تری ئەوروپا ناوبژیوانەكان هاوشێوەی خولی نایابی ئینگلیزی مووچەی جێگیری ساڵانە وەرناگرن بەڵكو بۆ هەر یارییەك پاداشتیان هەیە.
ئیسپانیا بۆ هەر یارییەك 6721 دۆلار, ئەڵمانیا بۆ هەر یارییەك 4071 دۆلار, ئیتاڵیا بۆ هەر یارییەك 3877 دۆلار, فەڕەنسا بۆ هەر یارییەك 3102 دۆلار, پۆرتوگال بۆ هەر یارییەك 1292 دۆلار.
لە چامپیۆنزلیگ پارەو مووچەی ناوژیوانان بۆ یارییەكان بە پێی ئەزموونی ناوبژیوانەكە جیاوازە، ناوبژیوانی بەرزترین ئاست بڕی 8000 دۆلار بۆ یارییەك وەر دەگرێت، بەڵام ناوبژیوانانی ئاستی سێیەم تەنیا 1000 دۆلار وەر دەگرن.
لیستی ناوبژیوانانی چامپیۆنزلیگ
ئاستی نایاب، ناوبژیوانی یاریگە، 8000 دۆلار، هەردوو یاریدەدەری ناوبژیوان 2500 دۆلار، ناوبژیوانی چوارەم 1000 دۆلار
ئاستی نزیك لە نایاب، ناوبژیوانی یاریگە، 5500 دۆلار، هەردوو یاریدەدەری ناوبژیوان 1500 دۆلار، ناوبژیوانی چوارەم 750 دۆلار
ئاستی پلە یەكەم، ناوبژیوانی یاریگە، 3250 دۆلار، هەردوو یاریدەدەری ناوبژیوان 1000 دۆلار، ناوبژیوانی چوارەم 550 دۆلار
ئاستی پلە دووەم، ناوبژیوانی یاریگە، 1500 دۆلار، هەردوو یاریدەدەری ناوبژیوان 650 دۆلار، ناوبژیوانی چوارەم 350 دۆلار
ئاستی پلە سێ، ناوبژیوانی یاریگە، 1000 دۆلار، هەردوو یاریدەدەری ناوبژیوان 450 دۆلار، ناوبژیوانی چوارەم 200 دۆلار
نابژیوانانی نایاب، لە تەواوی وەرزێكی چامپیۆنزلیگ و خولی ئەوروپی، نزیكەی بڕی 90475 دۆلار وەردەگرن، بۆ نموونە لە ساڵی 2017 مارتین ئیتكینسۆن و مارك كلاتینبیرگ بە هەردووكیان 155100 دۆلاریان وەرگرت

زۆرترین بینراو