مووچەی هەموو هێزەكان یەك دەخرێت و زیاد دەكرێت

مووچەی هەموو هێزەكان یەك دەخرێت و زیاد دەكرێت

رێڤینگ هرۆری، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە و ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی كە ئەم دوو شەممەیە بڵاو دەبێتەوە دیاركرد:" لە هەرێمی كوردستان یاسای چەك هەیە، ئەگەر ئەو یاسایە جێبەجێ بكرێت ئەوكات دیاردەی چەكهەڵگرتن نامێنێت و ئێمەش هەوڵی جددی دەدەین بۆ ئەوەی دیاردەی چەكهەڵگرتن نەمێنێت، بازاڕی چەكفرۆشتنیش قەدەغە بكرێت. دەشڵێ:" بەپڕۆژە یاسایەك باری ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە باش دەكرێت، مووچەی هەموو هێزەكان یەك دەخرێت و زیاد دەكرێت.

زۆرترین بینراو