مووچە دابەش دەكرێت

مووچە دابەش دەكرێت

زاری كرمانجی: ئەندامێكی پەرلەمانی عێراقی رایگەیاند ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە 320 ملیارد دینارەكەی بەغدا دەنێردرێتە هەرێمی كوردستان و دەست بە دابەش كردنی مووچە دەكرێت.
شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی رایگەیاند" بە پێی ڕێکەوتنەكان حكومەتی عێراق بۆ سێ مانگ بەردەوام دەبێت لە ناردنی بڕی ٣٢٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان، هەموو كاتێكیش لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراق ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم ده‌نێردرێت".
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكراشی كرد" ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پارەكەی بەغدا دەگات، چونكە لەم هەفتەیە عیراق دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات".

 

زۆرترین بینراو