مۆرگان ئەستێرەی دیاری تۆپ پێی ئافرەتان

مۆرگان ئەستێرەی دیاری تۆپ پێی ئافرەتان

ئا/ شەهلا رەشید

ئەلێكس مۆرگان، تەمەن 30 بەهارە، جگە لەوەی یارێزانێكی بە توانای تۆپی پێیە و بە هۆی لێهاتوویەكەیەوە بۆتە جێگەی تێرامانی هەموو كەناڵەكانی راگەیاندن و هاندەری زۆری هەیە، لە هەمانكاتیشدا وەك ئافرەتێكی یاریزانی جوان و شۆخ و شەنگ دەركەوتووە و جگە لە بواری وەرزشی لە بوارەكانی دیكەیی ریكلام و نمایش جل و بەرگ دەورێكی باڵا ببینێت.
ئەلێكس مۆرگان لەساڵی 1989 لە دایكبووە، گەنجترین ئافرەت بووە كە بەشداری گۆڕەپانی یاری تۆپی پێی ئەمریكای كردووە، ساڵی 2009 بووە ئەندامی تیمی میلی، ساڵی 2011 گەیشتە كۆتایی یارییەكە.
لە هاوینی ساڵی 2012 لەگەڵ تیمی یارییە نێودەوڵەتییەكانی ئەمریكا لە ئۆلەمپیك بەشداری كرد، ئەو لەگەڵا تیمەكەی لە یارییەكەدا توانیان بەسەر یابان سەركەوتن بەدەست بێنن و ببنە خاوەن میدالیای زێرین.
دوای سێ‌ ساڵا دووبارە توانیان بەسەر یابان سەركەون، ئەم سەركەوتنە لەنێو كێبەركێكانی یارییەكانی جامی جیهانی ئافرەتان ڕوویدا.
ئەلێكس لە قۆتابخانەی ( دیاموندبار هایت) خوێندوویەتی، كاتی لەو قۆتابخانەی خوێندنی تەواو كرد، سَی جار لەلایەن مامۆستایان داوای لێكرا بۆ بەشداریكردن لە تیمی فەرمی وەڵاتەكیان یاری بكات. دوای قۆناغی خوێندنی ناوەندی چووە هەرێمی كالیفۆرنیا و لە شاری بڕۆكلی قۆناغەكانی زانكۆی تەواو كرد، لەوێ‌ دووبارە داوایان لێكرد بۆ بەشداریكردن لە كۆتایی چەند یارییەك بەشداری بكات.
ساڵی 2008 یارمەتی تیمی فەرمی وڵاتەكەیدا، تا بتوانێت لە ڕێزی تەمەن بیست ساڵا خوارتر قارەمانێتی جیهانی بەدەست بێنن و لەم یارییە بووە خاوەنی دووەم گۆڵی ركابەرێتی سەركەوتنی تیمەكەی بەرانبەر بە كوریای باكۆر، ساڵی 2011 بەشێوەیەكی فەرمی بۆ چەندینجار لە تیمی میللی ئەمریكا بەشداریكرد.
ئەلێكس لە كۆتایی بەشداریكردنی ساڵی 2010ی شاری بڕۆكلی 45 گۆڵی بەدەستهێنا و وەك كەسایەتی سێیەم بووە خاوەنی 107 خاڵ.
هەروەها لە ماوەی بەشداریكردنی لە تیمی زانكۆ بە هۆی لێهاتووییەوە چوارجار بووە جێی رێز لێنان، دوای بەشداریكردنی لە چەندین یاری نێودەوڵەتی تۆپی پێی ئەمریكا و بەدەستهێنانی ژمارەیەك خەڵات بەشداری لە یاری جامی جیهانی ئافرەتان كرد وگەنجترین یاریزان بوو.
دوای تۆمار كردنی چەندین گۆڵی سەركەوتن، لە یاری پاڵاوتنی تیمەكان بۆ جامی جیهانی توانی بەرانبەر فەرەنسا گۆڵی سەركەوتن تۆمار بكات و تیمەكەی بگەینێتە جامی جیهانی. لەگەڵا چەندین یاریزانە بەناوبانگەكانی جیهانی یاری كردووە.
ئەلێكس مۆرگان بەهاری ساڵی 2015 بەهۆی ئازاری ئەژنۆی نەیتوانی بۆ كۆتا یاری لە جامی جیهانی ئافرەتان یاری بكات، بەڵام وەك هاندەر و ورە بەرزكردنەوەی یاریزانەكان دەورێكی كاریگەری هەبوو.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو