مۆندیالی تازە پێگەیشتووان گەیشتە قۆناغی دووەم

مۆندیالی تازە پێگەیشتووان گەیشتە قۆناغی دووەم

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: جامی جیهانی تەمەن 17 ساڵان كەلە ساڵی 1985 لە وڵاتی نێجیریا دەستیپێكردووەو هەر دوو ساڵ جارێك ئەنجام دەدرێت, هەڵبژاردەی نێجیریا بە بەرزكردنەوەی جامەكە 5 جار بۆتە یەكەم هەڵبژاردەو سەرووی ریزبەندی پاڵەوانەكانی گرتووە, لە دوای ئەو بەڕازیلییەكان دێن كە 3 جار بوونەتە پاڵەوان و مەكسیك و گانا هەر یەكەو دووجار, هەڵبژاردەكانی ئینگڵتەرا سویسڕا فەڕەنسا سعودیە و رووسیا تەنها جارێك جامەكەیان بەرزكردۆتەوە, ئەمساڵیش پاڵەوانیەتیەكە لە وڵاتی بەڕازیل ئەنجام دەدرێت و 24 هەڵبژاردە بەسەر 6 كۆمەڵە دابەشكراون, كۆمەڵەی یەكەم: بەڕازیل ئەنگۆلا نیۆزیلەنداو كەنەدا, كۆمەڵەی دووەم: نێجیریا ئیكوادۆر ئوسترالیاو هەنگاریا, كۆمەڵەی سێیەم: فەڕەنسا كۆریای باشوور چیلی و هایتی, كۆمەڵەی چوارەم: سەنیگال ژاپۆن ئەمریكاو هۆڵەندا, كۆمەڵەی پێنجەم: ئیسپانیا ئەرجەنتین تاجیكستان و كامیرۆن, كۆمەڵەی شەشەم: ئیتاڵیا پارەگوای مەكسیك و دورگەی سۆلۆمۆن, لە كۆمەڵەی یەكەم بەڕازیلی خاوەن ماڵ و ئەنگۆلا گەیشتن بە قۆناغی دووەم و لە پێنج كۆمەڵەكەی تریش نێجیریا ئیكوادۆر فەڕەنسا سەنیگال ژاپۆن ئیسپانیا ئەرجەنتین باراگوای و ئیتاڵیا سەركەوتوون, بەیانی سێشەممە دوو یاری لە قۆناغی 2 بەڕێوەدەچن و چوارشەممەش 4 یاری ئەنجام دەدرێن.

زۆرترین بینراو