مۆندیالی تۆپی بالە لە ژاپۆن دەستی پێكرد

مۆندیالی تۆپی بالە لە ژاپۆن دەستی پێكرد

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: هەفتەی رابردوو لە وڵاتی ژاپۆن مۆندیالی تۆپی بالە بە بەشداری 12 هەڵبژاردە دەستیپێكرد, لەم پاڵەوانیەتیەدا بەهێزترین هەڵبژاردەكانی جیهانی تۆپی بالە ئامادەییان هەیە, (ئەمریكا, ئەرجەنتین, رووسیا, پۆڵەندا, بەڕازیل, ئێران, توونس, میسر, ئوستڕالیا, كەنەدا, ئیتاڵیاو ژاپۆنی خاوەن ماڵ .
لە گەڕی یەكەمی ئەم پاڵەوانیەتیەدا هەڵبژاردەی میسر بە ئەنجامی 3-1 تایم لە هەڵبژاردەی ئوستڕالیای بردەوەو پۆڵنداش 3-0 لە توونسی بردەوە, ئەرجەنتین 3-2 ئەمریكا, بەڕازیل 3-0 كەنەدا, ژاپۆن 3-0 ئیتاڵیا, رووسیا 3-1 ئێران.
لە گەڕی دووەمیش: میسر 3-1 ئێرا, ئەرجەنتین 3-1 توونس, رووسیا 3-1 كەنەدا, ئەمریكا 3-1 كەنەدا, بەڕازیل 3-0 ئوستڕالیا, پۆڵەندا 3-1 ژاپۆن.
هەینی رابردووش گەڕی سێیەم دەستیپێكردو ئێران 3-1 كەنەدا, ئیتاڵیا 3-2 ئەرجەنتین, ئوستڕالیا 3-2 رووسیا, ئەمریكا 3-1 پۆڵەندا, بەڕازیل 3-1 میسر, ژاپۆن 3-0 توونس.
لە گەڕی چووارەم: كەنەدا 3-2 میسر, پۆڵەندا 3-0 ئەرجەنتین, بەڕازیل 3-0 رووسیا, ئیتاڵیا 3-0 توونس .
دووسبەی چوارشەممەش تا رۆژی هەینی یارییەكانی قۆناغی یەكەم بەڕێوەدەچن كە توونس رووبەڕووی كەنەدا دەبێتەوەو ئیتاڵیاش لەگەڵ میسر, ئەرجەنتین و بەڕازیل, پۆڵەندا- رووسیا, ئەمریكا – ئێران, ژاپۆن- ئوستڕاڵیا .

 

زۆرترین بینراو