مۆندیال دواخرا

مۆندیال دواخرا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: رۆژنامەی ئەی ئێسی بەریتانی ئاشكرایكرد، یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی، بڕیاری كۆتایی لەبارەی دواخستنی پاڵەوانێتی مۆندیالی یانەكان داوەو بەم نزیكانە بە فەرمی بڕیاری دواخستنەكە رادەگەینێت.
بڕیار بوو یەكەم دەستپێكی سۆپەر مۆندیالی یانەكان لە هاوینی 2021 لە چین بەڕێوەبچێت، بەڵام وەك ئەی ئێس باسی دەكات، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە دواخراوە بۆ هاوینی دواتر.
ئەی ئێس، لەو بارەیەوە دەڵێت" یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بڕیاری دواخستنی پاڵەوانێتییەكەی بۆ ماوەی ساڵێك داوە، كە جاری یەكەم دەبێت بە سیستم و ناوێكی نوێوە بەڕێوەبچێت و 24 یانە بەشداری تێدا دەكەن".
وەك ئەو رۆژنامە بەریتانییە باسی دەكات، فیفا بەم نزیكانە كۆمەڵێك بڕیار دەردەكات، كە یەكێكیان تایبەتە بە دواخستنی مۆندیالی یانەكان و دەڵێت" یەكەم سۆپەر مۆندیالی یانەكان لە حوزەیرانی 2022 ئەنجام دەدرێت".
ئەی ئێس، هەروەها دەشڵێت" دووەم سۆپەر مۆندیالی یانەكان لە ساڵی 2025 بەڕێوەدەچێت، ساڵێك بەر لە مۆندیالی 2026 كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, مەكسیك و كەنەدا بەهاوبەشی میوانداری دەكەن".

زۆرترین بینراو