مۆڵەتی درێژخایەن شەش مانگ و مۆڵەتی بەخێوکردن یەک ساڵ

مۆڵەتی درێژخایەن شەش مانگ و مۆڵەتی بەخێوکردن یەک ساڵ

ئەومامۆستایانەی دەیانەوێ مۆلەتی درێژخایەن بۆ ماوەی (٦ ) شەش مانگ وەربگرن یاخود درێژ کردنەوەی مۆلەتی درێژ خایەن پێویستە ڕاپۆرتی پزیشکی نوێ لەگەڵ داواکاریەکەی هاوپێچ بکەن ئینجا بۆمان بەرز بکەنەوە کە دەسەلاتی پێدانی لە وەزارەتمان دەبێت و ڕەزامەندی بەرێز وەزیری پەروەردەی پێویستە ، بۆیە پێتان رادەگەینین شێواز و رێککاری مۆلەتی درێژ خایەن جیاوازە لەگەڵ شێوازی مۆلەتی بەخێوکردن کە ساڵانە بۆ ماوەی (١ ) بە مامۆستایان دەدرا بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی لە رێگای وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی بەڵام ئێستا لەبەر بارودۆخی تەندروستی کوردستان و ڤایرۆسی (کۆرۆنا ) ئەوانەی داوای درێژکردنەوەی مۆلەتی بەخێوکردن دەکەن پێویست ناکا نووسراویان بۆ بکرێت بۆ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی سەردانی وەزارەتی ناوبراو بکەن راستەوخۆ دوای بەرزکردنەوەی مامەلەکەیان لەرێگای پەروەردەکانیان دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزیری پەروەردە مۆلەتەکەیان بۆ درێژ دەکرێت بۆ ماوەی (٦) شەش مانگ بەپێی هەردوو نووسراوی ( وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتی)

بیروڕا

زۆرترین بینراو