میدیا وەك سەرچاوەی ترس و تۆقاندنی كۆمەڵگە

‎محەمەد هاشم چاوشین

‎میدیا رۆڵی گرنگ و كاریگەری لە پێدانی هەواڵ و زانیاری و ئاشناكردنی هاووڵاتییان بە ئەرك و مافەكانیان هەیە، بەڵام ئەوەی لە كوردستان دەگوزەرێت رێك پێچەوانەی پڕەنسیبەكانی رۆژنامەگەرییە
‎رۆڵی میدیا لە ئاراستەكردنی كۆمەڵگە ئێستا پێچەوانە بۆتەوە سۆشیال میدیا بۆتە سەرچاوەی بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیارییەكان و بەبێ گوێدانە بەها كۆمەڵایەتییەكان كە یەكێك لە گرنگترین ئەو پێوەرە سەرەكیانەی كۆمەڵگەیەكە كە پێ هەڵدەسەنگێنرێت، بریتییە لە بڕ و رادەی ئەو ئاشتی كۆمەڵایەتییەی كە لەنێو چین و توێژ و ئاین و نەتەوە جیاوازەكانی ئەو كۆمەڵگەیەدا بەرقەرارە، هەروەها جۆری ئەو پەیوەندییەی كۆمەڵگە بەیەكەوە دەبەستێتەوە. سەلامەتی ئەو ئاشتییە كۆمەڵایەتییەی لەئارادایە، مانای وایە كۆمەڵگە تەندروستە و ئەگەری بووژانەوە و گەشەكردنی زۆرە. بەڵام خراپی بە بەكارهێنانی میدیا ئەوا ئاشتی كۆمەڵایەتیی تێك دەچێت، ئەمەش مانای وایە كۆمەڵگە لە حاڵەتێكی ناتەندروست و دواكەوتوودایە. ئەمەیە وایكردووە بووترێت بەدیهێنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی، فاكتەرێكی سەرەكییە بۆ دابینكردنی ئەمن و ئیستیقراری وڵات ئەگەر باسی رۆڵی میدیا بكەین لە هەرێمی كوردستان بە تایبەت‌ كە بۆتە سەرچاوەی ترس و تۆقاندنی كۆمەڵگە لەمیانەی رێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە تایبەت هەر دوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆی هەرێم كە رۆژانە ئامارەكان بڵاو دەكەنە. یەكێك لە گرفتەكانی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە خێرا دروستبووەكانی جیهان، دروستكردنی هۆشیاری گشتییە، لەنێو كۆمەڵگە پێشكەوتووەكانی جیهان، لەو ڕوانگەیەوە یەكەم كاریان بڵاوكردنەوەی هۆشیاری چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیەكەیە، دووەم كاریان، پابەندكردنی هاووڵاتییانە بەخشتەی كاركردنی رووبەڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشییە، كە كاریان پابەند بوونی بە تاكە بە راگەیاندن وەك پەیامی هوشیاری و ناكرێت فۆبیای ترس و تۆقاندن بڵاو بكاتەوە، بەڵام بەدەر لە رێنماییەكان هەندێك پەیج و ئەكاونت یان هەندێك كەنال هەواڵی ترسێنەریان لەسەر نەخۆشیەكە بڵاو دەكەنەوە كە ئەركی ئەو نەبووە ئاسایشی كۆمەڵایەتی و نیشتمانی بخاتە مەترسییەوە، ئەگەر باسی وڵاتی چین بكەین كە یەكەم وڵات بوو ‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تێدا بڵاوبوویەوە بێجگە لە بابەتی رێنمایی كردنی هاووڵاتییان، وێنە و ژمارەی توشبوون و مردن، لەگەڵ زانیاری وورد لەسەر ئەو ڤایرۆسە، بڵاو ناكەنەوە، وەك ئەركی مرۆڤایەتی خۆیان پابەندن بە ئاسایشی نەتەوەیی، نایانەوێت ترس بڵاو بكەنەوە، لە هەمانكاتدا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش رێگە نادەن بەكارهێنەرانی بابەتی ترسوتۆقاندن لەسەر ئەو ڤایرۆسە بڵاو بكەنەوە، لەهەمانكاتدا خەڵكی ئەو وڵاتە پابەندن بەرێنماییەكانی تەندروستی و نایانەوێت سۆسیال میدیا بكەن بەسەكۆی رێنمایكردن و ئامۆژگاریكردن، بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، بەڵكو ئەوان پابەندن بەرێنماییەكانی تەندروستی، لەڕێگەی میدیا و كەناڵەكانی وڵاتەكەیان، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بیر لە یاسای ئەنجوومەنی نیشتمانیی میدیا لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە كە لە لایەن كۆمەڵێك میدیاكار و رۆژنامەنووس و مامۆستای زانكۆ دارێژراوە, گەلالە بكرێت و كاری باشی لەسەر بكرێت تا كۆمەڵگەمان دووربیت لە ترس و تۆقاندن و دڵەراوكێ.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

بیروڕا

زۆرترین بینراو