میرێکی نوێ بۆ ئێزیدییەکان دیاری کرا

میرێکی نوێ بۆ ئێزیدییەکان دیاری کرا

بەرەڤان شاکر سلێمان لاچ- شێخان:
بنەماڵەی میرانی ئێزیدی لەگەڵ جڤاتی رۆحانی ئێزیدییەکان ( حازم بەگ)، کوڕە گەورەکەی میر تەحسین بەگیان وەک میری ئێزیدییەکان دیاری کرد، بڕیار وایە رۆژی شەممە میری نوێی ئێزیدییەکان لە پەرەستگای لالەش دەستبەکاربێت.
لە سیستەمی ئایینی ئێزیدیەکاندا دەبێت میر لە ناو بنەماڵی میرانی ئێزیدییەکاندا بێت، بەمەش میر نوێنەرایەتی تەواوی ئێزیدییەکانی کوردستان و جیهان دەکات.
رۆژی ٢٨-١-٢٠١٩، میر تەحسین سەعید بەگ میری ئێزیدییەکان کۆچی دوایی کرد، بەمەش نزیکەی ٧ مانگە ئێزیدییەکان بێ میر ماونەتەوە، بەشێک لە ئێزیدییەکانیش پێیان وایە نەبوونی میر کاریگەری هەبووە لەسەر کەمی رێژەی ئێزیدییەکان لە ناو کابینەی نوێی حکومەت، جگەلەوەی پێیان وایە هەبوونی میر کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر گەڕانەوەی ئێزیدییەکان بۆ شەنگال.

زۆرترین بینراو