میزی خوێناوی نیشانەی چییە؟

میزی خوێناوی نیشانەی چییە؟

ئا/شەهلا رەشید
میزی خوێناوی بریتیتە لە بوونی خوێن لە میزدا، ئەگەر خوێنەكە زۆر بێت ئەوا رەنگی میزەكە دەگۆڕێت(لێل) و سوور دەبێت، ئەگەر رێژەی خوێنەكە كم بێت تەنها بە مایكرۆسكوپ دەستنیشان دەكرێت، دەكرێت لە سەرەتایی میز كردن خوێنەكە بەدیار نەكەوێت بەڵام لە كۆتاییەكەی چەند دڵۆپێك خوێن بێتە خوارەوە وەك لە نەخۆشی بەلهارزیا، هەندێك جار خوێنەكە كلۆكلۆ دێتە خوارەوە وەك ئەوانەی كە شێرپەنجەی پرۆستاتیان هەیە یا دوای نەشتەرگەری پرۆستات تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، هەندیك جر میز بەهۆی چەند خواردنێك و خواردنەوە یا بەكار هێنانی دەرمان سوور دەبێت وەك بەكارهێنانی كەپسوولی ریفامپین یا ئەو دەرمانانەی بۆ قەپزی بەكار دەهێنرێن.
هۆكارەكانی میزی خوێناوی
-هەوكردنی كورتخایەن یا درێژخایەنی گورچیلە و میزڵدان.
-بەردی گورچیلە و بۆڕی میز و میزڵدان.
-شێرپەنجە و گرێی گورچیلە و میزڵدان.
-هەڵاوسانی پڕۆستات و بەركەوتنی ئیسكەكانی حەوز و پشت لە كاتی رووداودا، هیمۆفیلیا، شێرپەنجەی خوێن و سیلی كۆئەندامی میز.

زۆرترین بینراو