میسی تۆمەتباركراوە بەبوونی پەیوەندی جنسی لەگەڵ 23 ئافرەت

میسی تۆمەتباركراوە بەبوونی پەیوەندی جنسی لەگەڵ 23 ئافرەت

پۆلیسی وڵاتی ئێران تۆمەتی ئاراستی رەزا باراستێچ كردەوە بە هۆكاری قوستنەوەی خۆی بە یاریزان میسی بۆ ئەوەی لەگەڵ ئافرەتان پەیوەندی رومانیسی جنسی ئەنجام بدات، بەپێی ئەو تۆمەتدانە پاڵە بە لێچووەكەی میسی، پەیوەندی بە 23 ئافرەت كردوە و تۆمەتی ئەنجامدانی كاری جنیسی لەگەڵ كردون بە قۆستنەوەی لێچووی خۆی بە یاریزان میسی.
رەزان باراستێچ لێچووێكی زۆر لە یاریزان میسی دەچیت و ناوبانگێكی زۆری پێ وەرگرتووە نەك بە تەنها لە ئێران بەلكو لە سەرانسەری جیهان ناوبانگێگی باشی بە دەستهێناوە.
بەپێی زانیارییەكان لە كاتی ساڵیادی لە دایكبوونی یاریزان میسی و گەیشتنی تەمەنی بە 32 ساڵ، پۆلیسی ئێران لەوكاتەدا لێچووەكەی میسی دەستگیركردوەو بە تۆمەتی قۆستنەوەی لێچووی خۆی بە یاریزان میسی و هەبوونی پەیوەندی رۆمانسی و جنسی لەگەڵ 23 ئافرەت.
رەزاش لەلای خۆیەوە ئەو تۆمەتانە رەت دەكاتەوە كە لێوونی خۆی و ناوبانگی میسی بۆ ئەو جۆرە كردەوە بەكار هێنابێت، دەلێت: بەپێچەوانەوە بەهۆی لێچوونم بە یاریزان میسی بەردەوام تووشی كێشە‌و گرفتی بەرۆك گرتن دەبمەوە بۆ وێنەگرتن و گفتوو گۆ كردن.

زۆرترین بینراو