میسی دەبێتە خاوەنی جوانترین گۆڵی چامپیۆنزلیگ

میسی دەبێتە خاوەنی جوانترین گۆڵی چامپیۆنزلیگ

 

یاریزان میسی بە 12 گۆڵ بووە خاوەنی گۆڵكاری خولی چامپیۆنزلیگ، لە نێو 12 گۆڵەكەشیدا یەكێك لە گۆڵەكانی بە جوانترین گۆڵی جامی چامپیۆنزلیگ هەڵبژێردرا.
یاریزان میسی لە یاری چووندا لەگەڵ یانەی لیڤەرپول لە پێش كۆتای جامی یانە پاڵەوانەكان لە كامپ نۆ توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات، گۆڵی دووەمی یارییەكەی بە لێدانێكی راستەو خۆ بوو لە دووری 26 مەتر بە شێوازێكی جوان و لێهاتوو تۆپەكەی خستە نێو سێ‌ گۆشەی ستوونی گۆڵ و تۆری یانەی لیڤەرپولی هەژاند، ئەو گۆڵە بە جوانترین گۆڵی خولەكە هەڵبژێردرا و بووە جوانترین و نایابترین گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ.
هەریەك لە گۆڵی یاریزان كریستیانۆ لە یانەی مانچستەر یونایتد و گۆڵی یاریزان ئارین رۆبن لە گۆڵی یانەی بەنفیكا و گۆڵی یاریزان راكێتێچ لە یانەی تۆتنهام لە ركابەری بوون لەگەڵ گۆڵی یاریزانی میسی، هەر سێ‌ گۆڵی یاریزانانی ركابەر لە قۆناغی كۆمەڵەكان تۆمار كرابوون، بەمەش یاریزان میسی بووە خاوەن جوانترین گۆڵ و گۆڵكاری خولی چانپیۆنزلیگ بە 12 گۆڵ.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو