میسی و ڤان دایك و رۆناڵدۆ ململانێی باشترینی ئەوروپا دەكەن

میسی و ڤان دایك و رۆناڵدۆ ململانێی باشترینی ئەوروپا دەكەن

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) ناوی سێ‌ یاریزانی بۆ خەلاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا ئاشكرا كرد، هەر یەك لە یاریزان میسی و رۆناڵدۆ و ڤان دیك ململانێ و كێبركێی باشترینی ئەوروپاو بە دەستهێنانی خەلاتی باشترین یاریزان لە ئەوروپا دەكەن، یاریزان میسی و رۆناڵدۆ و ڤان دیك توانیان مانەوەی خۆیان مسۆگەر بكەن، هەر یەك لەو سێ‌ یاریزانە لە رۆژی ئاهەنگی پێشكەش كردنی خەلاتی باشترین یاریزان ئامادە دەبن بۆ ئەوەی یەكێك خەلاتەكە لە باوەشگرت بگریت و خەلاتی باشترینی ئەوروپاش بەدەست بێنی.
لێونێل میسی یاریزانی یانەی بەرشلۆنە
كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانەی یوڤنتۆس
فیرجیل ڤان دیك یاریزانی یانەی لیڤەرپول
میسی لە وەرزی ئەمساڵدا بە 12 گۆڵ خاوەن گۆڵكاری چامپیۆنز لیگە‌و خەلاتی چوانترین گۆڵیشی لە خولەكەدا پێبەخشراو گۆلكاری هەر پێنج خولە گەروەكەی ئەوروپاشە بە 36 گۆڵ و نازناوی خولی لالیگای بەدەست هێناوە.
ڤان دیك خاوەنی جامی چامپیۆنز لیگ و سوپەری ئەوروپا و دووەمی خولی پریمەر لیگ و ئاستێكی بەرزی لە هەێڵی بەرگری پێشكەشكردوە، كریستیانۆ خاوەنی نازناوی خولی ئیتالیایە.

زۆرترین بینراو