میسی: هەمان ئاستمان هەبێ لە چامپیۆنزلیگش دەر دەكرێین

میسی: هەمان ئاستمان هەبێ لە چامپیۆنزلیگش دەر دەكرێین

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لیۆنێل مێسی، ئەستێرەو كاپتنی یانەی بەرشەلۆنە توڕەیی خۆی بەرامبەر ئەو ئاستە خراپەی یانەكەی پێشانی دەدات و دۆڕانی بەرامبەر ئۆساسۆنا پێشاندا.
مێسی دوای دۆڕانەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا لە یاریگەی خۆیاندا گووتی" ئەگەر ئەم ئاستە خراپە دووبارە بكەینەوە، بەرامبەر ناپۆلیش لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكرێینە دەرەوە".
لیۆ لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گووتی" پێشتر گوتوومە ئەم شێوازی یارییكردنی ئێمە بەس نیە بۆ ركابەری كردن لە چامپیۆنزلیگدا، تەنانەت ئەوە بووە هۆكاری ئەوەی لالیگاش لەدەستبدەین."
كاپتنی بەرشەلۆنە زیاتر گووتی" ریال مەدرید دوای گەڕانەوە هیچ یارییەكی نەدۆڕاندو بەشایستەیی نازناوەكەی بردەوە".
ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە دەڵێت" هاندەران مافی خۆیانە داوای بردنەوەی نازناو بكەن، بەتایبەت دوای ئەوەی بەڵێنی بردنەوەمان پێدان و لە دوو ساڵی رابردوو بەرامبەر رۆما و لیڤەرپوول دەركراین".
مێسی زیاتر گووتی" لە مانگی یەكەوە هەموو شتێك لە یانەكەدا نامۆو سەیرە، ئێمە ززۆر خاڵمان لەدەستداو یارییەكەی بەرامبەر ئۆساسۆناش درێژەپێدەری ئەوەبوو".
لە كۆتایی قسەكانیدا لیۆنێل مێسی دەڵێت" ریال مەدرید كاری زۆرباشی كرد، بەڵام ئێمەش هاوكاریمان كرد بۆ ئەوەی لالیگا بباتەوە".
بە خولەكەی تێدا بێت و هەفتەیەك دوای راكێشانی تیروپشك بگاتە یانەكان".

زۆرترین بینراو