میلان هەولێ گواستنەوەی پۆلیتانۆ دەدات

میلان هەولێ گواستنەوەی پۆلیتانۆ دەدات

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووە بەرپرسانی یانەی میلانی ئیتاڵی لە هەوڵەكانیان بەردەوامن لە پێناو بەهێزكردنی یانەكەیان و بۆ ئەو مەبەستەش چاویان لە گواستنەوەی یاریزانێكی هێڵێ ناوەندە, رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكردووە، كە بەرپرسانی یانەی رۆسۆنێری لە هەوڵی ئەوەدان ماتیۆ پۆلیتانۆی ئیتاڵی و یاریزانی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بگوازێتەوە لە پێناو بەهێزكردنی هێڵی ناوەندی یانەكەیان, هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردووە كە بەپرسانی یانەی ئینتەرمیلان لاریان نیە لە پێدانی ئەو یاریزانە بە یانەی میلان، بەڵام دەیەوێ لە پێدانی ئەو یاریزانە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی میلان وەربگرێت, پۆلیتانۆی ئیتاڵیش ئامادەی خۆی نیشانداوە بۆ جێهێشتنی ئەو یانەیە، چونكە لە ژێر سەرپەرشتی كۆنتی زۆرینەی یارییەكانی یانەكەی لەسەر كورسی یەدەگ دانیشتووە, لەبەر ئەم هۆیە دەیەوێ روو لە یانەیەكی دیكە بكات.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو