میمی ئازادكرا

میمی ئازادكرا

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانەی دحێلی قەتەری لە بارەی چارەنووسی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق موهەند عەلی میمی بڕیاری كۆتاییدا لە بارەی چارەنووسی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەكەی، كە لە مێركاتۆی هاوینەدا رووی لە یانە قەتەرییەكە كرد.
بە فەرمی بەرپرسانی یانەی دحێلی قەتەری بڕیاریاندا ئەو یاریزانە ئازاد بكەن و رێگەی پێبدەن روو لەو یانەیە بكات كە خۆی دەیەوێت و میمی دەتوانێ ریزەكانی یانە قەتەرییەكە جێبهێڵێت لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا.
ئەم بڕیارەی بەرپرسانی یانە قەتەرییەكە دوای ئەوە هات كە ئەو یانەیە بە شێوەیەكی فەرمی ماریۆ مانزۆكیچی كرواتیان لە یانەی یۆڤانتسەوە بەرەو ریزەكانی یانەكەیان گواستەوە.
میمی بە هۆی یاری پێنەكردنیەوە لە یانە قەتەرییەكە بێزارەو هەوڵ دەدات وێستگەی یاریكردنی بگۆڕێت و بچێتە یانەیەكی دیكە لە پێناو ئەوەی بەشداری لە یارییەكاندا بكات و چیدی لەسەركورسی یەدەگ دانەنیشێت.

زۆرترین بینراو