میوە و سەوزەی تاڵ بخۆن

میوە و سەوزەی تاڵ بخۆن

بە پێی دوایین زانیارییەكان كە لەلایەن توێژەرانی دەرمانی سروشتی كراوە، دەركەوتووە كە ئەو مێوە و سەوزانەی كە تاڵیڵیان تێدایە سوودی بۆ تەندروستی هەیە و هۆكارێكیشە بۆ تابەزاندنی كێشی لەش.
توێژەران رایگەیاندووە " ئەو خۆراكانەی‌‌ لە كاتی خواردن تامی سروشتیان تاڵە ڕێژەیەكی‌ كەم لە كالۆری دەبەخشن بەجەستە، هەروەها هۆكارێكی باشن بۆ كەم كردنەوەی‌ كێشی‌ لەش و كاریگەری باشن بۆ لەناوبردنی‌ بەكتریاو مرۆڤ لە تووشبوون بە شێرپەنجە دوور دەخاتەوە، هەروەها ڕێژەی‌ كۆلیسترۆڵی خوێن دادەبەزێنێت".
بۆیە پێشنیار كراوە ئەو خواردەمەنییە سروشتیانەی تاڵییایەتییان هەیە بخورین وەك، چای سەوز، سندی، پەلكی‌ لیمۆ و پرتەقاڵ، هەروەها سەوزەی وەك مەعدەنووس، كەرەوز، جەرجیر، شێلم و شمڵی.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو