مێرگەسۆر لایەنە سیاسییەكان و حكوومەت كۆ دەكاتەوە

مێرگەسۆر لایەنە سیاسییەكان و حكوومەت كۆ دەكاتەوە

رەمەزان هەرنی – مێرگەسۆر : بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری مێرگەسۆر بۆ پێنجەم ساڵ لەسەر یەك دیداری مێرگەسۆر ساز دەكات بۆ ئەمساڵ بریارە لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و وەزارەتە خزمەتگوزاریەكان لە دیدارەكەدا بەشداربن.
محەمەد فریا , بەرێوەبەری رۆشنبیری و هونەری مێرگەسۆر بە زاری كرمانجی راگەیاند :" بۆ ساڵی پێنجەم لەسەر یەك بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری مێرگەسۆر دیداری مێرگەسۆر سازدەكات بریارە سبەی پێنچشەممە لە هاوینەهەواری رێزان, جیاواز لە دیدارەكانی تر پارت و لایەنی سیاسی و وەزارەتەكانی حكوومەت بەشدار دەبن.
محەمەد گوتیشی:" بریارە لەسەر ئاستی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆران و چاودێرانی سیاسی بەشداری پانێلێك بن لەسەر بارودوخی سیاسی ئەمرۆی كوردستان، لەهەمانكاتدا وەزیرەكانی تەندروستی و كارەبا و ئاوادەنكردنەوە لەسەر كارنامەی حكوومەت و پلانی چوار ساڵی داهاتوو بەشداری پانێلێك دەبن".

زۆرترین بینراو