مێسی كێشە دەخاتە ناو بەرشەلۆنە

مێسی كێشە دەخاتە ناو بەرشەلۆنە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: وێرای وەستانی خولەكان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، بەڵام بابەتی گەڕانەوەی نێیمارو گواستنەوەی (لاوتارۆ مارتینێز) ی هێرشبەری ئینتەر میلان ماوەیەكە هەواڵی گەرمی رۆژنامەو میدیا وەرزشییەكانی ئیسپانیایە.
بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا لە تازەترین راپۆرتی ئاماژەی بەو بابەتە كردوەو ئاشكرای كردوە ئەگەر بەرشەلۆنە نەیتوانی هەردووكیان بۆ ریزەكانی بگوازێتەوە لەبەر تێچوونی زۆر ئەو كارە، بۆیە ئەو ساتە مێسی دەبێت كارەكە یەكلایی بكاتەوە لە نێوان ئەو دوو یاریزانە بژاردن بكات، لێرەش گومان لەوە دا نییە كە مێسی نێیمار هەڵدەبژێرێت، بە پێچەوانەی خواستی زۆر لە ئەندامانی كارگێڕی بەرشە كە حەز دەكەن مارتینێز بكڕن لەبەر ئەوەی تەمەنی بچووكەو دەبێتە شوێنگرەوەیەكی نایاب بۆ لویس سوارێز كە تەمەنی 33ساڵ دەبێت.
جێی باسكردنە، مەرجی شكاندنی گرێبەستی سوارێز 111 ملیۆن یۆرۆیە، لێرەش بەرشەلۆنە دەیەوێ یەك دوو یاریزان بخاتە نێو گرێبەستەكە تا تێچوونی كارەكە كەمتر بكاتەوە، ئەوەش لە لایەن ئینتەر میلان تا ئێستا رەزامەندی لەسەر نەدراوە.

زۆرترین بینراو