مێسی نازناوی 41 ـەمین بەدەستهێنا

مێسی نازناوی 41 ـەمین بەدەستهێنا

سەردار قازی:
شەوی رابردوو یاریگەی بلوومفێلد ستادیۆم، لە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل، پاریس سانجێرمان و نانت یاریی سوپەری فەڕەنسیان ئەنجامدا.
یارییەکە بە4 گۆڵی بێبەرانبەر لەسوودی مێسی و هاوڕێکانی تەواو بوو، نەیمار دوو گۆڵ و مێسی و رامۆس یەکێ گۆڵێکیان تۆمارکرد. ئەفسانە تانگۆییەکە بەئەستێرەی یاریی دەستنیشانکرا.
مێسی 41 ـەمین نازناوی لەژیانی پیشەگەری خۆیدا بەدەستهێنا و 
ئێستا تەنها یەک نازناوی ماوە تا لەگەڵ دانی ئەلڤێس یەکسانی بکاتەوە و پێکەوە ببنە خاوەن زۆرترین نازناو لەمێژووی تۆپی پێ.
نازناوەکانی مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و ئەو یانانەی یاریی بۆ کردوون بەم شێوەیەن:
1 کۆپا ئەمریکا 
1 فینالیسیما 
1 مۆندیالی خوار تەمەن 20 ساڵ 
1 میدالیای زێڕی ئۆڵمپیاد 
10 لالیگا 
7 جامی شای ئیسپانیا 
8 جامی سوپەری ئیسپانیا 
4 چامپیۆنزلیگ 
3 مۆندیالی یانەکان 
3 جامی سوپەری ئەوروپا 
1 لیگ وەن 
1 جامی سوپەری فەرەنسا.
ئەمساڵ دوا وەرزی یاریی کردنی مێسی دەبێت لەریزی پاریس سانجێرمان، هاوینی ئایندە گرێبەستەکەی تەواو دەبێت و دەبێتە یاریزانی ئازاد.