مێسی و هاندەرانی ڕۆناڵدۆ و نەیارەكانی

مێسی و هاندەرانی ڕۆناڵدۆ و نەیارەكانی


سەید شوان - بریتانیا

هاندەرانی رۆناڵدۆ خۆیان دەخزێنە نێو گێژاوێكی نا تەندروست و نادیار، هەر كاتێك ئێمە باس لەوە دەكەین كە مێسی باشترینە، یەكسەر كەسانێكی زۆر دێنە كۆمێنت و دەڵێن با شتێك بۆ هەڵبژاردەكەی بكات.
مێسی و ئەوانەی ناتوانن حەق بلێن و دەری ببڕن و دان بە راستییەكان بنێت، ئێمە دێین بە بینینانە قسە دەكەین، كەچی ئەوان بە دەوران و سوران (پێچاوپیچ) دەڵێن: ڕۆناڵدۆ باشترە لە مێسی، نازناوی بردوە بۆ پورتوگال!! باشە ئێمە بەوە ڕازین بەڵام خۆ دەبێ ئێوەش بەوە ڕازی بن ماریۆ كیمبس و ڤالدانۆ لە ڕۆناڵدۆ باشتر بووینە و مۆندیالیان بردوە، لێرەدا سوڕان و دەورانەكە دەست پێ دەكات و دەڵێن: (ڕۆناڵدۆ پێنج چامپیۆنز لیگ و پێنج بالۆندۆری هەیە) ئێمەش دەڵێین: مۆندیال گەورەترە، دەڵێن نا چامپیۆنزلیگ گرنگترە، دەڵێن ئێ باشە كەواتە مێسی لە ڕۆناڵدۆی دیاردە باشترە، مێسی چوار چامپیۆنز لیگ و پێنج بالۆن دۆرو شەش پێڵاوی ئاڵتونی هەیە، دەڵێن: مۆندیالی نەبردیە، ڕۆناڵدۆی دیاڕە باشترینە و خاوەن مۆندیالە، ئێمەش دەڵێین: باشە گریزمان مۆندیالی بردیە جیڕۆد مۆندیالی بردەوە، دەڵێن: چامپیۆنزلیگی نەردوە، دەڵێین: كاكە ئەوەتا پێدڕۆ(جامی جیهانی و جامی نەتەوەكانی ئەوڕوپاو چامپیۆنز لیگ و جامی جیهانی یانەكان و جامی سوپەری ئەوڕوپی بردیە)كەواتە باشترینی مێژووە لێرە دەست دەكەن بە (ها هو ئاخر بەس چونكە) ڕاستی من وازمهێناوە لە گفتوو گۆ و پۆست و نووسین چونكە ئەستەمە بتوانی باەر بەكەسانێك بكەی كە بە بەڵگەی عەقڵ و نەقڵ و ڤیدیۆو وێنە قەناعەت ناكەن بەڵكو پێداگرن لەوەی ئەوەی دەیڵێن، ئەستەمترە لێی پەشیمان ببنەوە گەر دنیاش وەك تۆپ بێت.
ئەوانەی دەڵێن دووەمی مۆندیال دەستكەوت نیە، دەپرسم گەر دەست كەوت نیە چۆن یاریزانێك تۆپی ئاڵتونی پێ دەدرێ لە كاتێكدا تەنها لە مۆندیال ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد؟ لێرە دەبێ دان بەیەكێ لەو دووانە بنێنن، سێیەمی نیە.
یەكەم: دەبێ دان بەوە دابنێن كە لێدوانەكەی ئیبڕاهیمۆڤیچ ڕاستە كە گووتی: ئەوا پێرێز بوو ركابەری مێسی دەكرد لەسەر بالۆن دۆر نەك ڕۆناڵدۆ
دووەم: دەبێ دانیش بەوە دابنێن كە دووەمی مۆندیال دەسكەوتە...هەر بۆ زانیاری مۆدریچ باشترین یاریزانی مۆندیالی 2019 بووە خەڵاتی بالۆن دۆرو و باشترینی ئەوڕوپا..مێسی باشترین یاریزانی مۆندیالی 2014 كەچی نابێتە خاوەن هیچ خەڵاتێك، ئەمەیان روون و ئاشكرایا ئەگەر ڕوون (وازح) نیە باس نووسین و نموونەی تر بهێنمەوە
كۆتا نموونەم گەر بە نازناو بێت ئەوا ئەربێلاوە لە ماڵدینی و نێستاو پاریزی و پاسارێللا باشترە، پێدڕۆ لە كڕۆیف باشترە، پاولۆ ڕۆسی لە زیكۆ و باتستۆتا باشتر بووە، ئیدێرو گۆدیس لە فیگۆو ئۆزیبیۆ باشترن، هەروەها دێلف و درینك وۆتەر لە جیڕاڕد باشترن، ئەوان پرێمەر لێگیان برد، جیڕاد نەیبرد. كلاودیۆ ڕانیێریش لە سی ساڵی ڕابردووی ڕاهێنەرەكانی لیڤەرپول باشترە و پرێمەر لیگی برد بۆ لیستەر سیتی كەچی سی ساڵی ڕابردوو هەموو ئەو ڕاهێنەرانەی سەرپەرشتی یانەی لێڤەرپولیان كردیە خاوەن سفر پرێمەرلیگن.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو