مێسی چۆن بەرشە جێدەهێڵێت؟

مێسی چۆن بەرشە جێدەهێڵێت؟

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لە ئێستادا كە یارییەكان وەستاون، بەڵام كارگێری بەرشەلۆنە بەردەوامن بۆ ئەوەی پلانێكی گونجاو دابنێت تاكو گرێبەستی لیۆنێل مێسی درێژ بكەنەوە، راهێنەری ئەو یانەیەش چۆنیەتی رۆیشتنی كاپیتانی یانەكە ئاشكرا دەكات و ئاماژەی بەوەكرد، تەنها یەك هۆكار هەیە بۆ ئەوەی لیۆ بەرشە جێبهێڵێت، ئەگەرنا ئەمە روو نادات.
كیكی سیتیێنی راهێنەری بەرشەلۆنە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ پێگەی ئۆندای سێڕۆ ئەنجامداوەو گوتوویەتی" مێسی بەرشەلۆنە جێناهێڵێت، مەگەر بەرشە هیچ پلانێكی نەبێت و نەیەوێت ركابەری لەسەر نازناوەكان بكات، ئەمەش تاكە هۆكارە بۆ ئەوەی رووبدات، ئەگەرنا مێسی لە بەرشە دەمێنێتەوە".
سیتیێن لە درێژەی قسەكانی گووتی" راستە گرێبەستی مێسی زۆری نەماوە، بەڵام دڵنیام بەردەوام دەبێت، ئەمەش دیارە كە بلوگرانا پرۆژەی زۆری هەیەو دەیەوێت نازناو بەدەست بهێنێت".
نوێكردنەوەی گرێبەستی مێسی جگەلەوەی ئامانجی یانەكەیە، بەڵام بووەتە كارتێكی بەهێزی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی بەرشەلۆنە، كە وا بریارە لە ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت، لە سەروی هەمووشیانە خوان لاپۆرتا گووتی" ئەگەر ببمە سەرۆكی بەرشەلۆنە، گرێبەستی مێسی بۆ هەتا هەتایە درێژ دەكەمەوە".

زۆرترین بینراو