مێسی یاساکانی فیزیا تێک دەدات

مێسی یاساکانی فیزیا تێک دەدات

سەردار قازی ـ زاری کرمانجی:
شەوی رابردوو لەمیانەی بەڕێوەچوونی گەڕی یەکەمی خولی فەڕەنسی، پاریس سانجێرمان بووە میوانی کلێرمۆن فووت و یارییەکەی بە 5 گۆڵی بێ بەرانبەر لێ بردەوە. مێسی گۆڵێکی ناوازەی تۆمارکرد.
لیۆ مێسی، ئەفسانە ئارجێنتیناییەکە لەو شەوەدا درەوشایەوە و لەماوەی 6 خولەکدا دوو گۆڵی تۆمارکرد.
واتە ئیمزای لەسەر گۆڵی چوارەم و پێنجەمی یانەکەی پایتەختی فڕانس کرد.
ئەوەی بووە جێگەی سەرنج گۆڵی پێنجەمی لیۆ بوو، کە بەدەبڵ کیک تۆماریکرد، کاردانەوە و لێکدانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا. 
شارەزایانی بواری فیزیا لێکدانەوەی زانستییان بۆ گۆڵەکەی لیۆ کردووە دەرکەوتووە، لەروی فیزیاییەوە، جێبەجێکردنی لێدانێکی لەم شێوەیە کاتێک لە زەوی نزیک دەبییەوە قوورسە و بە ئاسانی جێبەجێ ناکرێت، چونکە رووبەری ئەنجامدانی زۆر بچووکە و پێویستی بە خێراییەکی زۆر ھەیە تاکو ئامانجەکە بپێکی. بەوەش دەردەکەوێت کە مێسی، یاریی بە یاساکانی بواری فیزیا کردووە و شارەزایانی ئەو زانستەی شۆک کردوونە.