مێشك لە كاتی  نووستنیش زانیاری وەردەگرێت

مێشك لە كاتی نووستنیش زانیاری وەردەگرێت

زانایان بەو ئەنجامە گەیشتن كە مێشكی‌ مرۆڤ دەتوانێت تەنانەت زانیاری‌ لە كاتی‌ خەوتنیشدا بەدەستبهێنێت.
بە گوێرەی‌ هەواڵێك گروپێك لە زانایانی‌ ئەڵمانی‌ لە ئەنجامی‌ نوێترین لێكۆڵینەوەی‌ خۆیاندا بەو ئەنجامە گەیشتن، مێشكی‌ مرۆڤ دەتوانێت زانیاری‌ تەنانەت لەكاتی خەوتنیشدا بەدەستبهێنێت‌و لەبیرەورەیدا بیهێڵێتەوە.
ئەوان لێكۆڵینەوەكەیان لەسەر ژمارەیەك كەسی‌ خەوتوو ئەنجامدا‌و لە ئەنجامیشدا بۆیان ڕوونبووەوە كە مرۆڤ دەتوانێت لەكاتی‌ خەوتندا بۆنی‌ شتەكان هەست پێبكات‌و دەنگە بیستراوەكان بناسێتەوە.
لەلایەكی‌ دیكەشەوە لێكۆڵەرەوانی‌ ئەمریكی‌‌و ئیتاڵیش لە ئەنجامی‌ لێكۆڵینەوەكانیاندا ئاشكرایانكرد، مێشكی‌ مرۆڤ تەنانەت لە هەلومەرجی‌ پشوودانی‌ جەستەدا بە ئاگایەو كار‌و چالاكییەكانی‌ بەردەوامی‌ پێدەدات.

بیروڕا

زۆرترین بینراو