مێژوو دووبارە و دە بارە خۆی نواندەوە

سەمیرە سابیر

دەمەوێت لەسەرەتایی نووسینەكەم بەوە دەست پێبكەم كە یەك دڵۆپ خوێنی منداڵێكی كورد ناگۆڕینەوە بەهەموو خاكی ئەمریكا نەك چەك و پارەی هیچی ترامپ، دایكە شەهیدێك كە جەرگی سوتاوە پەنجەێكی منداڵەكەی بەهەموو دونیا نادات، لەكاتێكدا ئێمە بۆخاك و وەڵاتمان تێئەكۆشین پارێزگاری لەشەرف و كەڕامەتی خۆمان ئەكەین، جگە لەوی بە ترامپ ڕا ئەگێنین ئەگەر لەبەر ئیرادەو خۆڕاگری و فیداكاری و خەبات و خوێنی پێشمەرگە نەبوایە داعش وا بەئاسانی تێكنەئەشكا، بەڵكو ئاڵاكەی لە زۆربەی شوێن بە بەرزكراوەی ئەمایەوە، تەنانەت لە كۆشكی سپی ئەبوو، بۆیە نازانین جەنابی ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، چۆن مافی ئەوەی بەخۆدەدات كە بڵێت كورد بەرامبەر چەك و پارە شەڕی بۆ ئێمە كردووە، بەڕاستی جێگەی نیگەرانییە".

بەڵام ئەوەی جێگەی شانازی بوو ئەم وەڵامە بوو كە هەموو كوردێك سەربەرزە بە و پەیامەی سەرۆك بارزانی كە ئاراستەی جەنابی ترامپی كردوو لە وەڵامی سەرۆكی ئەمریكا گووتی (خوێنی ڕۆلەی كورد زۆر لەچەك و پارە بەهادارترە) ئەمەش لەهەموو دونیا دەنگی دایەوە، بێگومان ئەم بوێریەو وتەیەی سەرۆك مەسعود بارزانی بەرامبەر بە سەرۆكێكی زلهێزی وەك ئەمریكا، شایستەی رێزگرتنە و دڵسۆزی و وەفاداری سەرۆك بارزانی دەنوێنی بەرامبەر بە گەلی كوردو كوردستان، كەوەك هەمیشە داكۆكیكی لە مافەڕەواكانی گەلەكەمان كردووەو بوێرانە داوای سەربەخۆبوونی كردووە".

نازانم دەبێت تاكەی چارەنووسی گەلی كورد وابێت، كە میلەتێكی دەیان ملیۆن كەس بێ‌ وڵات و سەربەخۆبوون بێت، لەوەتەی لەیادمەو ژیاوم هەر میللەتەكەی خۆمم بینیووە، زولمی لێكراوەو چەوساوەتەوە، لەوەتەی ئەخوێنمەوە هەرچی مێژووە باسی دەرەبەدەری و زەحمەت كێشی باو باپیرانمان بەرچاوم كەوتووە، باس لە داگیركاری خاكی كوردستان و قڕكردن و ئەنفال و كیمیا بارانی كورد كراوە لە هەرچوار پارچەكانی كوردستان، لەبەرامبەریشدا وڵاتە زلهێزەكانیش هەمیشە لەبەر بەرژەوەندییەكانیان و نە رەنجاندنی دیكتاتۆرەكان لەخۆیان، پشتیان لە كورد كردووە و لە نیوەی رێگا جێیان هێشتوون، تەنانەت زۆرجار هاوكاری سەرەكی نەیاران بوونە بۆ لەناو بردن و چەوساندنەوەی ئەم گەلە خێر لەخۆنەدیووەو ماف خوراوە".

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەوەمان هەردەم لەبەرچاو بێت، كە ورەی بەرزی كورد و مەردایەتیان پێناسە نەكراوە، هەردەم گەلی كورد ئەوەندە خۆڕاگر و بەهێز بوونە و بەردەوامیش بە ورەی بەرزەوە دەڕوانن هیچ زیندان و قەتل و عامێك نەیتوانیووە دەنگی كورد كپ بكات و میژو ناسنامەی بسڕێتەوە، هەروەك وەڵامێكی جوان هەیە بۆ وەڵاتە شەڕكەرەكانی جیهان، ئەویش وتەی یەكێك لە ئافرەتێكی بەتەمەنی رۆژهەڵاتی كوردستانە كە ئەلێ (چ دبە بلا ببە تۆپ و تەیارە هەرچ ل مە بكەن ئەم ئاخاخو بەرنادین) بێگومان تا كورد خاوەن ئەم ئیرادەو خۆراگریە بێت هیچ رژێمێك ناتوانێت بەسەری زاڵ بێت و ناسنامەی كوردایەتی بسڕێتەوە".

ئەوەی ماوەتەوە بیلێم، ئەوەی سەركەوتوومان دەكات، یەكڕێزی گەلی كوردو یەكهەڵوێستی و یەكدەنگییە لە هەموو پارچەكانی كوردستان، كاتی ئەوەیە ماڵی خۆمان كۆبكەینەوەو تاكە پەیاممان ئازادی و سەربەخۆ بوون بێت، كە لەم رێگایەدا كورد بە هەزاران شەهید و قوربانی داوەو چەندان جار دووچاری ماڵوێرانی و دەربەدەری بووتەوە، بەڵام هەرگیز كۆڵی نەداوەو كۆڵیش نادات تا ئەوكاتەی بە مافە رەواكانی خۆی شاد دەبێت.

زۆرترین بینراو