مەترسییەكی گەورە رووبەرووی هەرێمی كوردستان دەبێتەوە

مەترسییەكی گەورە رووبەرووی هەرێمی كوردستان دەبێتەوە

زاری كرمانجی- هەولێر: چاودێرانی سیاسی لەسەر ئەو دۆخەی لە عێراق روودەدەن، بەمەترسییەكی جددی دەزانن بۆ سەر هەرێمی كوردستان و پێیانوایە " جۆرێك لە پیلان دارشتن لە دژی هەرێمی كوردستان لە ئارادایە و پێویستە سەركردایەتی سیاسی كورد بە یەك دەنگ و یەك هێز و لە هەموو روویەكەوە رووبەرووی ببنەوە".
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زاری كرمانجی گووت" ئەو گۆڕانكارییانەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان مەترسین، دەست بردن بۆ دەستوور مەترسی تێدایە بۆ هەرێم، هەر چەندە دەستووری عێراق گۆڕینی ئاسان نییە، ڤیتۆی سێ پارێزگاری دەبێت لەسەر نەبێت، دەبێت لایەنەكان هەوڵ بدەن عێراق لەو قەیرانە بە كەمترین زەرەر بێتە دەرەوە، ئەگەرنا رەنگە شەڕی ناوخۆ دروست ببێت، سەرۆككۆمار بەبێ دەنگی كار دەكات لەسەر كۆكردنەوەی لایەنە سیاسییەكان، بەڵام هەوڵەكانی تا ئێستا بێ ئاكام بوونە". ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند " هەر نیزامێكی سیاسی لەسەر بنەمای ناعەداڵەتی و فەساد و گەندەڵی و تەزویر و ئیرادەی خەڵك دروست بێت، دەبێت بەو رۆژە بگات، ئەوە لە ئەنجامی ئەو هەموو گەندەڵی و فەساد و زوڵمەیە كە لە عێراق دەكرێت.
لە كۆتاییدا موسەنا ئەمین، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەران گووتیشی:" هاوپەیمانی كوردستانی لە بەغدا گرنگە، بەڵام ئەو هاوپەیمانەتیە دەبێت لەسەر چ بنەمایەك دروست بكرێت، لەم ساتە وەختەدا كە عێراق لە قەیراندایە، كورد لە مەترسی دایە، شك لەوەدانیە پێكەوە بوونی كورد دەتوانێت بەشێك لەو كێشانە چارەسەر بكات".

زۆرترین بینراو