مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە

مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە

رەمەزان هەرنی – بەغدا : دوای ئاڵوزیەكانی عێراق و دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیران و جێبەجێ نەكردنی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا مەترسی هەیە رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستان تێكبچێتەوە، بەڵام پەرلەمانتارێكی كورد گرێنتی دەدات و دەڵێ:" مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە.
د. محەمەد شاكر ساڵح, ئەندامی كورد لە فراكسیۆنی زەرد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زاری كرمانجی گوت:" ئەو دۆخەی ئێستا لە عێراق هەیە دوای دەست لەكار كێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەو وەفدەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا لە دانوستاندن و هەنگاوی زۆر باشیانا بۆ نزیكبوون لە رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی كە گفتوگۆ لەسەر مەلەفی نەوت و بودجە و ماددەی 140 كرابوو.
د. محەمەد ئەوەشی گوت:" بابەتی ناردنی مووچە و بودجە لە قۆناغی كۆتایی دا بوو، پێویست بوو رەوانەی پەرلەمان كرابایە و لە بەرامبەردا هەرێمی كوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بكات، دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی دەستی لەكار كێشایەوە و بوو بە حكوومەتی كاربەڕێكەر نەیتوانی ئەو پرۆژە یاسایە بنێرێتە پەرلەمان، بەهۆی ئەوەی لە دەسەڵاتی حكوومەتی كاربەڕێكەردا نیە، بۆیە رەوانەی پەرلەمان نەكرا, ئەگەر حكوومەتی عێراق حكوومەتێكی دامەزراوەیی بێت پێویستە ئەو سەرۆكوەزیرانەی كە دەبێتە جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی پێویستە تەواوكەری كاری حكوومەت و كارەكانی عادل عەبدولمەهدی بێت.
د. محەمەد جەختی لەوەشكردەوە:" پێویستە سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق كار لەسەر ئەو رێككەوتنە بكات كە لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدی گەیشتە قۆناغی كۆتایی و كاری لەسەر كردووە ئەو رێككەوتنە واژوو بكات و رەوانەی پەرلەمان بكات بە هەمان شێواز كارەكانی تەواو بكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو:" ئەگەر حكوومەتی عێراق بەشێوەیەكی یاسایی كارەكانی بكات، هیچ مەترسیەك لەسەر مووچە و بودجەی كوردستان دروست نابێت، بەهۆی ئەو رەوشەی ئێستا لە عێراق هەیە, ئێستا هیچ مەترسیەك لەسەر بودجە و مووچە نیە كە لە بەغداوە دێت بۆ هەرێمی كوردستان، بەهۆی ئەوەی هێشتا سەرۆكوەزیرانی نوێ دەستنیشان نەكراوە, بەڵام ئەگەر سەرۆكوەزیرانی نوێ كار بە دەستوور بكات, بەڵام ئەگەر كەسێكی شۆڤێنی بێت یان كەسێك بێت تێڕوانینی جیاوازی هەبێت بۆ كورد ئەوا ئەو كات مەترسی دروست دەبێت لەسەر ئەو بودجە و موچەی كە لەلایەن بەغداوە دێت بۆ هەرێمی كوردستان".

زۆرترین بینراو