مەترسی COVID-19 لەسەر ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی

مەترسی COVID-19 لەسەر ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی

بەروار زرار شەریف
بەكالۆریۆس لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و زانستە سیاسییەكان
وەك ئاشكرایە، ستراتیژی ئاسایشی جیهان، هەریەكە لە ئاسایشی ناوەخۆ، نێودەوڵەتی، كیشوەری و هەرێمی لەخۆ دەگرێت، هەر وڵاتێكی دونیا خاوەنی ستراتیژی تایبەت بە ئاسایشی خۆی هەیە، بەڵام لەم سەردەمەدا هەندێك مەترسی نێودەوڵەتی هەن هەڕەشەن لەسەر هەموو جیهان، وەك كێشەی ناوەكی، تیرۆر، ڤایرۆسی COVID-19، برسییەتی، گۆڕانی كەش و هەوا، گەرمبوونی زەوی، جەنگی زانیاری و ئەلكترۆنی، لەبواری جیاواز مەترسی و هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی جیهان.
بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشە و مەترسییانەی ئەمن و ئاسایشی جیهانی، پێوستی بەهەماهەنگی كۆمەڵگەی نێودەڵەتی هەیە، ئەمەش پێویستی بە هاوپەیمانییەتی و كۆ دەنگی لەسەر ئاستی جیهانی هەیە، وەك جەنگی دژی تیرۆریزم.
ستراتیژی وەك چەمكەكانی تر زۆر گفتوگۆی دەربارەی كراوە، ستراتیژی لە سەرەتا تەنیا لەبواری سەربازی بە كار دەهات، ستراتیژی لەمرۆدا بە مانای زانستی رێكخستن و هاوكاریكردنە لە نێوان گەلاندا لە ڕووی ئابووری، سیاسی، سەربازی، لە ئاستی یەك دەوڵەت یا چەند دەوڵەتێكدایە.
ستراتیژی كەم دێتە گۆڕین، ستراتیژی دابەشی سەر دوو فاكتەر ناوخۆ و دەرەكی دەبێتەوە:
لەسەر ئاستی نێوخۆیی: بریتییە لە ستراتیژی ئاسایشی بەرنگاربوونەوەی رووداوە سرووشتییەكان، وەك لافاو، بومەلەرزە، نەخۆشی، هەر رووداوێك پەیوەست بێت بە ژیانی تاكەوە.
لە ئاستی دەرەوە: بریتییە لە ستراتیژی هەڕەشە و مەترسییەكانی دوژمن، وەك هەڕەشەی تیرۆر، COVID-19، و كاریگەرییەكانی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی، لە ئاستی هەردوو فاكتەری ناوخۆیی و دەرەكیدا، هەر رووداوێكی كاریگەر لەسەر ستراتیژی بە مانای دیاریكردنی ئامانج و پلانەكان دێت.
بێ گومان هەر رووداوێكی نێودەوڵەتی و هەرێمی كاریگەری راستەوخۆی هەیە لە سەر ئاسایشی نەتەوەیی، دەركەوتنی كۆرۆنا COVID-19 بووە هۆی ئەوەی جووڵەی نێودەڵەتی ئابووری رابگرێت و پەیوەندی نێودەوڵەتی وەستاند، بۆیە كاریگەری لەسەر ئابووری جیهان هەبوو، ئەمەش وایكرد كاریگەری راستەوخۆی هەبێت لەسەر ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی، COVID-19 هەموو سیستەمێكی سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی و تەندروستی شێواند. بۆیە هەر روداوێك كاریگەری هەبێت لەسەر ژیانی هاووڵاتییان، بێگومان كاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی، ئاسایشی نەتەوەیی ئامانجی سەرەكی پاراستنی تاك و كۆمەڵگە و دەوڵەتە. زۆر جار نەخۆشی هاوشێوەی ئەم ڤایرۆسە سەری هەڵداوە، وەك ڤایرۆسی تاعون، ئایدز، سارس، ئیبۆلا، ئەنفلۆزای بەراز, و پەلەوەر.
بۆیە لەم كاتەدا ئامانجی سەرەكی نێودەوڵەتی ئەوەیە، كاریگەرییەكانی ئەم ڤایرۆسە كەم بكەنەوە، چونكە تەنیا هەرەشەیەك نییە لەسەر ئاسایشی یەك نەتەوە یا دەوڵەت، بەڵكو ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 هەڕەشەیە لەسەر هەموو جیهان و تەواوی مرۆڤایەتی، واتە لە ئەنجامدا COVID-19 مەترسییە لەسەر ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی.

بیروڕا

زۆرترین بینراو