مەرج و سوودەكانی خوێن بەخشین

مەرج و سوودەكانی خوێن بەخشین

خوێن بەخشین پڕۆسەیەكە كە زۆر جارا مرۆڤ بە چەند هۆكارێكەوە رووبەرووی دەبێتەوە، ئەم پڕۆسە كۆمەڵێك مەرج هەیە بۆ كەسی خوێن بەخش یا ئەو كەسەی بەهۆیەكەوە خوێنی لێ وەردەگیرێت، لەم نووسینەدا دەیخەینەروو.
هەر جارێك چەند بڕی خوێن وەردەگیرێت؟
لە هەر خوێن وەرگرتنێك تەنیا بڕی (470 مل) لە خوێن وەردەگیرێت، كە دەكاتە نزیكەی 13% قەبارەی خوێن.
خوێن بەخشین هیچ زیانێكی نییە، ئەو كەسەی كە خوێن دەبەخشێت، پێویستە ئەم خاڵانەی تێدا بێت :
1- تەمەنی لەنێوان 17-66 ساڵان بێت.
2- نابێت تای هەبێت.
3- دەبێت لێدانی دڵ و فشاری خوێنی ئاسایی بێت.
4- نابێت هیچ نەخۆشییەكی گوازراوەی هەبێت بەهۆی خوێنەوە .
5- نابێت بەڕۆژوو بێت لەو كاتەدا.
6-نابێت هیچ كام لە دەرمانە خوێن شلكەرەوەكان
بەكار بهێنێت ، لەوانە : ئەسپرین.
7- گەر ئافرەت بوو ، نابێت دوو گیان بێت.
8- دەبێت ڕێژەی هیمۆگڵۆبین لە نێردا 13.5 گرام و لە مێدا 12.5 گرام بێت.
سوودەكانی خوێن بەخشین
خوێن بەخشین تەنها سودی بۆ ئەو كەسە نیە كە خوێنەكە وەردەگرێت بەڵكو سودێكی یەكجار زۆری بۆ ئەو كەسەش هەیە كە خوێنەكە دەبەخشێت لەوانە
1- كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ
خوێن بەخشین یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ لە ڕێگای كەمكردنەوەی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا و ڕێگریكردن لە ڕەقبوونی خوێن بەرەكان.
2- نوێكردنەوەی خڕۆكە سوورەكانی خوێن:
كەمبوونەوەی خوێن بەهۆی خوێن بەخشینەوە وادەكات ئێسك خڕۆكەی نوێ دروستبكات.
3- باشتربوونی سوڕی خوێن:
لەكاتی خوێن بەخشیندا خەستی خوێن كەمدەبێتەوە و پلازمای خوێن نوێ دەبێتەوە و سوڕی خوێن لە جەستەدا چالاك دەبێت.
4- كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە:
ئاسن لە خڕۆكە سورەكاندا بە هیمۆگڵۆبینەوە دەنوسێت و ئۆكسجین هەڵدەگرێت و دەیگوازێتەوە بۆ هەموو بەشەكانی جەستە، بەڵام كاتێك ڕێژەی ئاسن لە خوێندا زۆر بێت و بە هیمۆگڵۆبینەوە نەلكێت ئەوكات دەبێتە هۆی دروستبوونی خانەی شێرپەنجەیی لە خوێندا و خوێن بەخشین ڕێژەی ئاسنی زیادە لە خوێندا كەم دەكاتەوە بۆیە یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە.
5- ڕزگاركردنی ژیانی مرۆڤیكی تر
6- كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسنی زیانەخش و چەوری زیادە

زۆرترین بینراو