مەردارەكان پەنیر لە كۆێستانەكان دەگوزانەوە بۆ ناو بازاڕ

مەردارەكان پەنیر لە كۆێستانەكان دەگوزانەوە بۆ ناو بازاڕ

رەمەزان هەرنی – ئاكرێ : مەردارەكان لە وەرزی بەهاردا پەنیر لە كۆێستانەكان دروستدەكەن و لە شوێنكی تایبەت ژێر خۆڵ دەكەن لەوەرزی زستان دەردەهێنن و بۆ بازار دەگوازنەوە بەمەبەستی فرۆشتن .

ئیدریس عوسمان, مەردارێكی دەڤەری ئاكرێ یە بە زاری كرمانجی گوت:" لە وەرزی بەهاردا كە رێژەی شیر زۆرە دەكەینە پەنیر بە چەند قۆناغێك دوای كۆتایی هاتنی قوناغەكانی دروستكردن لە كۆێستانەكان لە شوێنێكی تایبەت دادەنیێن بۆ ئەوەی خراپ نەبێت و وەك خۆی بمێنێتەوە بەهۆی ئەوەی بەرهەمە سپیاتیەكان پێویستە شوێنەكەیان پاك و سارد بێت بۆ ئەوەی بەرگەی گەرما بگرێت و خراپ نەبێت تا وەرزی زستان.

گوتیشی:" لە وەرزی پایز تا وەرزی زستان چەندین جار پەنیر دەگوازینەوە بۆ ئەوەی تامی خوشتر بێت, لەم وەرزەدا تەواوی ئەو مەردارنەی پەنیریان لە كۆێستانەكان دروستیان كردوە پەنیرەكەیان دەگوازنەوە بۆ ماڵەوەو بۆ فرۆشتن , خواستێكی زۆر باشی لەسەر هەیە كیلۆی لە نێوان 6 بۆ 15 هەزار دینار دەفرۆشین".

زۆرترین بینراو